شاندێکى بازرگانیى کوردستان ده‌چێته فه‌ره‌نسا

پێشانگایه‌کى بیناسازى له وڵاتى فه‌ره‌نسا ده‌کرێته‌وه و یه‌کێتیى هاورده و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستانیش به شاندێک به‌شدار ده‌بێت.
مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕحمان، سه‌رۆکى یه‌کێتیى هاورده و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى وڵاتى فه‌ره‌نسا شاندێکى هاوبه‌شى بازرگانى له کوردستان که پێک دێت له بازرگانانى پارێزگاکانى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆک و که‌رکووک به‌شدار ده‌بن له پێشانگایه‌کى گه‌وره‌ى بیناسازى له پاریس. پێشانگاکه تایبه‌ته به بواره‌کانى ته‌لارسازى، به‌تایبه‌ت که‌ره‌سته‌ى بیناسازى، ئامرازه‌کانى بینه‌سازى، که‌ره‌سته و ته‌کنه‌لۆجیا و که‌ره‌سته‌ى ناوماڵ. ئه‌مه بۆ یه‌که‌مجاره له دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا شاندى بازرگانیى هه‌رێم ده‌چێته ئه‌ورووپا و به‌شدار دەبێت له پێشانگایه‌کى له‌م جۆرەدا.''
گوتیشى: "ئامانج له به‌شداریکرنى ئێمه وه‌ک بازرگانانى هه‌رێم، ئاشنابوونى کۆمپانیاکانى بوارى ته‌لاسازیی کوردستانه به ته‌جروبه و پێشکه‌وتنى وڵاتانى ئه‌ورووپایى له بواره‌که‌دا، تاوه‌کوو به هه‌مان دیزاین و شێواز و ئاستى کواڵێتى سوود له ئه‌زموونى وڵاتێکى پێشکه‌وتووى وه‌ک فه‌ره‌نسا وه‌ربگیرێت، جگه له‌مانه‌ش دروستکردنى ڕایەڵە و په‌یوه‌ندییه له نێوان کۆمپانیاکانى هه‌ردوولا بۆ کارى هاوبه‌ش له داهاتوودا".
ئه‌وەیشی خسته ڕوو: ''ئێستا کوردستان له چه‌ندین بواردا پەیوە‌ندى و ئاڵوگۆڕى بازرگانیى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا هه‌یه، به‌تایبه‌تی له بوارى که‌ره‌سته‌ى ناوماڵ، بیناسازى و شووشه‌وات. فه‌ره‌نسا خواستیه‌تى بره‌و به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان بدات، فه‌ره‌نسا وڵاتێکى پێشکه‌وتووه، بۆیه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى هاتووەته پێش گرنگه و وا ده‌کات ده‌رچه‌ی نوێى ئابوورى به ڕووى کوردستاندا بکاته‌وه، له لایه‌کى دیکه‌شه‌وه وا ده‌کات وڵاتانى دیکه‌ش بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که بێنه کوردستان و کارى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بکه‌ن، بۆیه سه‌ردانه‌که گرنگه و پێشوازیى لێ ده‌که‌ین".
بڕیاره پێشانگاکه له 15 بۆ 19ی 11ی 2021 له پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌رسه‌ڵان ئەحمه‌د




