٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info
ھەولێر-KDP. info-بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتیی  حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان 
 
بە بۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. 
ئومێدەوارم ئەم یادە ، ببێتە مایەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان لە پێناو پاراستن و داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانمان و کارنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان . 
 
مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار