ئەكبەر حەیده‌ر: پێنچ هه‌زار ماڵی كورد له خانه‌قین و ده‌ورو به‌ری ئاواره بوون

خانەقین-KDP.info- جێگری به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی ده‌ڵێ، 5000 خێزان له خانه‌قین ئاواره بوون و، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو هۆزه عه‌ره‌به‌كان له رێگه‌ی چه‌كه‌وه داوای چۆڵكردنی چه‌ندین گوند ده‌كه‌ن له كورد، هەروەها لایه‌نی عێراقی ناتوانێ ئه‌منییه‌ت دابین بكات، لە لایەکی دیکەیشەوە مه‌ترسییه‌كانی داعش له فراوانبووندایه.
ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "مه‌ترسی و جووڵه‌ی تیرۆرستانی داعش له خانه‌قین و ده‌ووروبه‌ری به‌رده‌وامه، به تایبه‌تی ناحییه‌كان و گونده‌كان مه‌ترسی تیرۆرستان به‌رده‌وامه و چالاكی ده‌كه‌ن، هاووڵاتیی سڤیل ده‌ڕفێنن و شه‌هیدیان ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوو سێ چالاكی تیرۆرستی ئه‌نجام دراون له نێو شاری خانه‌قین، لكاندنی تێنتی به ئوتۆمبێلی پارێزه‌رێك و ته‌قه‌كردن له هاووڵاتییان، دوو شه‌هید و بریندارێكی لێكه‌وته‌وه".
ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر گوتیشی: "ئاسایش له خانه‌قین بوونی نییه، حكوومه‌تی عێراق ناتوانێ ئاسایش و ئه‌منییه‌ت دابین بكات، لایه‌نی عێراقی ئاماده نییه ئه‌و رێكکه‌وتنه جێبه‌جێ بكات له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر رێكکه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرایه، ئه‌وه لایه‌نی عێراقی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و هێزی پێشمه‌رگه، ده‌تواندرا ئاسایش و ئه‌منییه‌ت بۆ سنووره‌كه‌مان بگه‌ڕێته‌وه و، یاسا بچه‌سپێندرێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، نزیكه‌ی 5000 خێزانی كوردی نێوه‌ندی قه‌زای خانه‌قین و گوند و ناحییه‌كان ئاواره بوون و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان، ئەویش به هۆی نه‌بوونی ئاسایش و ئه‌منییه‌ت و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان، زۆرینه‌ی ئاواره‌كان له ناحییه‌كانی جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په و سه‌عدییه و مه‌نده‌لی و ده‌ووروبه‌ری، زیاتر له 40 گوندی كورد به ته‌واوه‌تی چۆڵ بوون، به هۆكاری ئه‌وه‌ی چالاكی تیرۆرستانی داعش بوونی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌عسیانه‌ی ماڵ و خاكی كوردیان داگیركردبوو، جارێكی دیکە گه‌ڕاونه‌ته‌وه به هاوكاری حه‌شدی شه‌عبی زوڵم ده‌كه‌ن و ئاسایش تێكده‌ده‌ن و ماڵی كورد داگیر ده‌كه‌ن".
"له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ندین گوندی كوردی له ناحییه‌كانی جه‌له‌ولا و قه‌ڵا و چه‌رموو و ناوچه‌كانی شێخ باوه و زه‌نگه ئاباد، عه‌ره‌ب رۆشتوونه‌ته سه‌ریان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن و ده‌ریان ده‌كه‌ن له رێگه‌ی هێزی چه‌كداره‌وه"، ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر وایگوت.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




