له ئه‌گه‌رى دواکه‌وتنى بودجه‌ى 2022 بوجه‌ى 2021 کارپێکراو ده‌بێ

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێ، به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له واده‌ى دیاریکراوى خۆى و له دایکبونى حکوومه‌تى نوێ، کاریگه‌رى له‌سه‌ر هاتنى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى ساڵى 2022ى عێراق بۆ په‌رله‌مان ده‌بێت.
د. ڤیان سه‌برى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى رایگه‌یاند، پڕۆژه یاساى بودجه، هه‌موو ساڵێ له مانگى حوزه‌یراندا ئاماده ده‌کرێ و، دواتر وه‌زاره‌تى دارایى و پلاندانان ره‌شنووسێک ئاماده ده‌که‌ن و، له مانگى تشرینى یه‌که‌مدا پێشکه‌شى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ده‌که‌ن، بۆیه به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌کان و هاتنه سه‌رکارى حکوومه‌تى نوێ، کاریگه‌رى له‌سه‌ر هاتنى پڕۆژه‌ى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2022 دەبێ.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشى: "له ئه‌گه‌رى دواکه‌وتنى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2022ی عێراق بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، ئه‌وا پڕۆژه‌ى یاساى بوجه‌ى 2021 به هه‌موو مادده و بڕگه‌کانییه‌وه کارپێکراو ده‌بێ، تا ناردنى پڕۆژه یاساى بوجه‌ى ساڵى 2022 بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنەران و په‌سه‌ندکردنى".
ده‌رباره‌ى ئه‌گه‌رى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق له واده‌ى خۆیدا، ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: "هه‌ڵبژاردن له کاتى خۆى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه‌ى روونه تا ئێستا حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌شێکى زۆرى لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هه‌ڵبژاردن له کاتى خۆى بکرێت، له گفتوگۆى ستراتیژى عێراقیش که به‌رێوه‌چوو، دووباره جه‌خت له‌م بابه‌ته کرایه‌وه، بۆیه هه‌موو ئاماژه‌کان بۆ ئه‌وه‌ن هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆى که دیاریکراوه، به‌ڕێوه بچێت".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




