چلەی ماتەمینیی شههیدانی چیای مەتینا بەڕێوە چوو

ههولێر-KDP.info- دوای چل ڕۆژ لە شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگەی سەر بە فەرماندەیی زێرەڤانی لە چیای مەتینا، لە شاری هەولێر ڕێوڕهسمی چلهیان بەڕێوەچوو.
ئهمڕۆ ڕێوڕهسمی چلەی شەهیدان عیماد، کاروان، هەژار، ئەزوەر، قائد، بە ئامادەبوونی کەسوکاریان بەڕێوە چوو، له ڕێوڕهسمهكهدا لیوا عەزیز وەیسی، فەرماندەی فهرماندهیی زێرەڤانی ڕایگهیاند: ئێمە پابەندین بە ئامۆژگاریی سەرۆک بارزانی، کە نابێ خوێنی کورد بە دەستی کورد بڕژێ، بەڵام بەداخەوە لە ناوچە سنوورییەکان هێزەکانی پەکەکە لەسەر زەوی و وڵات و سنووری کوردستان، خوێنی پێشمەرگەکانمان دەڕێژێت.
گوتیشی: ئێمە چل ڕۆژ بەر لەمڕۆ چووینە چیای مەتینا بۆ ئەوەی هەم ناوچەکانی خۆمان بپارێزین، هەمیش چەند خاڵێکی پاسەوانی لەوێدا دابنێین، بەڵام بەهۆی ئەوەی چەکدارانی پەکەکە شەڕیان پێ فرۆشتین، پێنج پێشمەرگەیان لێ شەهید کردین.
عهزیز وەیسی گوتیشی: ئێمە پابەندین بە بەڵێنی پاراستنی خاکی کوردستان و لەسەر ئەم بەڵێنەش خوێنمان بڕژێ بۆمان شانازییە.




