٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

ئەشرەف ئیبراهیم نموونەیەك لە خۆراگرى و تێكۆشانى ئافرەتانى كورد

سەرچاوە: Xebat

ساسان دەروێش-هۆلەندا
‮* ‬دەكرێ بە كورتی‮ ‬باس لە خەبات وتێكۆشانت بكەی‮ ‬لە نێو‮ ‬ڕیزەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ویەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان ؟
‮- ‬من ناتوانم وناشمەوێت باسی‮ ‬خزمەت وخەباتی‮ ‬خۆم بكەم چونكە بەڕای‮ ‬من هەرچیەكم كردبێ وەكوتاكی‮ ‬كورد بەئەركی‮ ‬سەرشانمی‮ ‬دەزانم و خۆشەویستی‮ ‬نیشتیمان وهەڵبژاردنی‮ ‬ڕێبازێك بۆ گەیاندن و خزمەت كردنم بە كوردوكوردستان، ئەوە ئاواتی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬گەنجێتیم بووە كە لە نێو خانەوادەكەمەوە خزاوەتە نێو دڵ و دەرونم بۆیە هیچ مننەتی‮ ‬تیانییە باس لە سەختی‮ ‬ژیانی‮ ‬ڕابردووم و وێسگتەكانی‮ ‬خەبات كردنم بكەم‮ ‬،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كردومە ناگاتە دڵۆپێ خوێنی‮ ‬شەهیدێك كە ئەمڕۆیان داگیرسان و كورد لە سایەیدا لە بەشێكی‮ ‬وڵاتەكەمان لە باشووری‮ ‬كوردستان بە ئازادی‮ ‬بیردەكەنەوە ومافی‮ ‬هەموو هەڵسوكەوتێكیان هەیە و دیموكراسیش فەراهەمە بۆ هەموان‮ ‬كە ئەوە ئاواتی‮ ‬هەموو كوردێكی‮ ‬بەشەرەفە‮ .‬
‮* ‬بیرەوەرییەكت هەیە كە‮ ‬بە هەمیشەیی‮ ‬لە هزرت دا گوزەر بكات ؟
‮- ‬لەگەل ئەو وێنەیەدا‮ ‬كە لە بەردەستایە‮ ‬،‮ ‬بیرەوەرییەكی‮ ‬خۆشـم هەیە بۆیە باسی‮ ‬لێوە دەكەم‮ .‬لە سالی‮ ‬1985‮ ‬ئەو كاتە هێشتا‮ ‬یەكیتی‮ ‬ئافرەتان دەستی‮ ‬بە ئیش و كاری‮ ‬خۆی‮ ‬نە كردبۆیەوە‮ ‬،‮ ‬بەلام ئیمە نزیكی‮ ‬30‮ ‬تا‮ ‬35‮ ‬ئافرەت بووین لە شانەی‮ ‬سەركی‮ ‬شەهید سەر بە رێكخراوی‮ ‬برایەتی‮ ‬لە نەغەدە،‮ ‬روژیك چوین بۆ لای‮ ‬لێژنەی‮ ‬رێكخراو و لێژنەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬خەباتی‮ ‬بەرێز كە ئەو كات برا و مامۆستای‮ ‬زۆر ئازیزم كاك قادر عبدولعزیز لەوێ بوو وە داوامان لێ كرد دیتنێكمان لەگەڵ سەرۆك‮ ‬بۆ سازبكات كە‮ ‬ئەویش زۆر بە زوویی‮ ‬پێشنیارەكەی‮ ‬بۆ جێبەجێ كردین‮. ‬هەموومان بەیەكەوە كە كاك قادریش لەگەلمان هات چوین بۆلای‮ ‬سەرۆكمان‮ ‬بەڕێز كاك مسعود بارزانی‮. ‬لە روژی‮ ‬دوایی‮ ‬دا لە ئێزگەی‮ ‬رادیۆی‮ ‬دەنگی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراقی‮ ‬پارتیمان‮ ‬هەواڵەكە خوێندرایەوە‮ ‬كە‮ ‬یەكیتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬نەغەدە سەردانی‮ ‬سەرۆكیان كردوە‮ . ‬ئینجا ئەو دیدارە بووە بە هەوێنی‮ ‬دووبارە ئیعادە بوونەوەی‮ ‬تەنزیمات وچالاكییەكانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتان لە ئاستی‮ ‬هەموو رێكخراو و ناوچە و لقەكانی‮ ‬تر‮. ‬هەروەها لەو وێنەیەشدا خەریكی‮ ‬ووتارخوێندنەوەم‮ ‬لە شەشەمین بیرەوەری‮ ‬وەفاتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە نەغەدە‮ .‬لە كاتی‮ ‬مناسبات دەبوو خەریكی‮ ‬ئامادە كردنی‮ ‬دەستەی‮ ‬سروودی‮ ‬ئەی‮ ‬شەهیدان و ئەی‮ ‬رەقیب بام و خەریكی‮ ‬وتار نوسین و خوێندنەوە بام لە ناو جەماوەرێكی‮ ‬یەكجار زۆر مایكم بە دەستەوەگردبا و بە دەنگی‮ ‬بەرز كە هەموو شوێنێكی‮ ‬پر كردبا قسەم بكردایە.بە‮ ‬ڕای‮ ‬من كوردایەتی‮ ‬ئەو كاتە هەر چەندە زۆر قورس بوو، بەڵام هەستیكی‮ ‬راستەقینە بوو‮ ‬كە كوردایەتی‮ ‬ئەو كاتە خۆبەخشانەبوو وەك‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬نیشتیمان وەكو خۆشەویستی‮ ‬لەیلی‮ ‬ومەجنون بوو‮ .‬خۆزگە ئەو هەستە ئیستاش هەروابوایە‮.‬
‮* ‬تا چەند وەك‮ ‬یەكێتییەكەتان هەوڵتان بۆ پێگەیاندنی‮ ‬لاوانی‮ ‬كورد لە هۆلندا داوە؟‮ ‬
‮- ‬لە هۆڵەنداش وەكو پێویست بەردەوام لە هەموو كۆڕو كۆبونەوەكان بەشداریم كردووە جا چ لە رێكخراوی‮ ‬حیزبی‮ ‬یان‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتان بۆبیت لەو كۆرو كۆبۆونەوانەدا‮ ‬هەوڵ دراوە ئەو خێزانانەی‮ ‬كە منداڵیان هەن بە تایبەتی‮ ‬كە كچن بە چ شێوەیەك بتوانن‮ ‬تەحەموول وهەزمی‮ ‬كلتووری‮ ‬هۆلەندی‮ ‬بكەن و بتوانن خۆیانی‮ ‬لەگەڵ رێكخەن كە بە شێوەیەك‮ ‬كلتووری‮ ‬خۆشیان بۆ ناموو نەبیت‮. ‬چونكە ئەوی‮ ‬راستی‮ ‬بیت‮ ‬بۆ مرڤێك كە لە ناو وەڵاتی‮ ‬خۆی‮ ‬نە ژیا بیت‮ ‬و عادات وتەقالید و كلتووری‮ ‬خۆی‮ ‬نەدیتبیت‮ ‬بەس گوێبیست بووبیت زۆر بۆی‮ ‬ئاستەمە كە بتوانیت هەزمی‮ ‬بكات‮ ‬بۆیە هەڤاڵانی‮ ‬پارتیمان هەموو لایەك بە‮ ‬یەكەوە‮ ‬لێژنەی‮ ‬ناوچە و‮ ‬یەكیتی‮ ‬ئافرەتان و برادەرانی‮ ‬تر وەكو نووسەرەكان و رۆشنبیران دەرێخیان‮ ‬نەكردوە و هەوڵ دراوە رەوەندی‮ ‬كوردی‮ ‬لە بواری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬وشیار بكەنەوە‮.‬
‮* ‬ڕۆڵی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬كورد لە كوێی‮ ‬هاوكێشەكانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬هۆڵەندایە بۆ ناساندنی‮ ‬كاری‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬وبەرگری‮ ‬كردن لە مافی‮ ‬ئافرەتان ؟
‮- ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتان و گشت هەڤاڵانی‮ ‬پارتی‮ ‬هەوڵیان داوە بە شێوەیەكی‮ ‬شیاو و گونجاو لە رێگای‮ ‬كۆڕو كۆبوونەوە و سمینار و دیتنی‮ ‬پەرلەمانتارانی‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬،‮ ‬پەیامی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬گەلەكەمان بگەیەنن‮ ‬بە گەڵانی‮ ‬تركە لەگەڵمان دەژین‮ ‬تارادەیەكی‮ ‬باش سەر كەوتووبوین و توانیومانە سەرنج و‮ ‬رای‮ ‬گشتی‮ ‬بە شێوەێكی‮ ‬باش و مەعقول‮ ‬بۆلای‮ ‬گەل ونەتەوەكەمان راكێشین‮. ‬هەر بۆیەشە زۆربەیان دیدو تێروانیان وایە كە گەلی‮ ‬كورد ئاشتی‮ ‬خوازە و بە درێژای‮ ‬مێژوو لە لایەن داگیركەران‮ ‬،‮ ‬ئەنفال وكیمیاباران كراون و زوڵم‮ ‬و ستەمیان بەرامبەر كراوە جا بەتایبەتی‮ ‬كە ئیستا رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬سووری‮ ‬كە ئیدامە دەری‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬عێراقە‮ ‬رۆژانە‮ ‬بە بەردەوامی‮ ‬خەلكی‮ ‬كوردی‮ ‬بی‮ ‬تاوان‮ ‬كە لە ناویاندا ژن ومندال و بەتەمەن بە دی‮ ‬دەكرێن بە شێوەیەكی‮ ‬زۆر نامروڤانە بە چەكی‮ ‬قورس شەهید دەبن‮ .‬داوا لە‮ ‬ڕای‮ ‬گشتی‮ ‬دەكەین كە ویژدانیان بجووڵێنن و داوا لەو دەوڵەت و حكوومەتە زڵهێزانە بكەن كە نەهێلن چیتر ئەو زۆڵم و زۆریە درێژەی‮ ‬هەبیت و ئەو زاڵم و دیكتاتۆرانە بە سزای‮ ‬خۆیان بگەیەنن‮ .‬
‮* ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان وەكو‮ ‬ڕێكخراوەكەتان تا چەند لەگەڵ ئێش و ئازارەكانی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬كوردستان بوون لەم بارودۆخەی‮ ‬ئاوارەییانەداكە تێدا دەگوزەرێنن؟‮ ‬
‮- ‬دەتوانم بڵێم وەك ئەركێكی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬ئێمە‮ ‬یەكەم كەس بووین لە ئەوروپاوە وەكو‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان لە هۆڵەنداوە كۆمەك وهاوكاریمان بەپشتگیری‮ ‬دڵسۆزانی‮ ‬كوردو ئەندامانمان لە ئافرەتان‮ ‬بە دوو جار گەیاندە كەمپی‮ ‬دهۆك بۆ خوشك وبراكانمان وهیوادارین چیتر كورد بەگشتی‮ ‬دووچاری‮ ‬ناخۆشی‮ ‬نەبێت وهەموومان تەواوكەری‮ ‬یەكتربین ویەكترمان قبوڵ بێت لە پێناوی‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬گشتی‮ ‬نەتەوەیمان وسەرخستنی‮ ‬كوردستان‮ .‬
‮* ‬دوا وتەتان ئەگەر بتانەوێت بیلێن؟
‮- ‬سوپاس بۆ ئەرك و ماندووبوونتان و ئەو دەرفەتەتان كە بۆتان‮ ‬ڕەخساندم بتوانم ئەم گفتوگۆیە بكەین كە زۆر لە مێژ بوو دەمویست‮ ‬یەكێك بێت ولە دەرگای‮ ‬دڵی‮ ‬بیرەوەرییەكانم بدات و كە مێكیان بخەمە سەركاغەز و‮ ‬ڕۆژنامەكان‮ ‬،‮ ‬سوپاس بۆ خوای‮ ‬گەورە كە بوومە میوانی‮ ‬خێزانی‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات و دەست خۆشی‮ ‬لە‮ ‬یەكە بە‮ ‬یەكەتان دەكەم لە بەڕیوەبەرو كارمەندانتان و دەستی‮ ‬ماندووبوونتان دەگوشم‮ ‬لەگەل كارەجوانەكانتاندا كە توانیوتانە بەشێكی‮ ‬باش لە گۆشەكانی‮ ‬ڕۆژنامەكەتان تەرخان بكەن بۆ بیروڕای‮ ‬ئافرەتان ودەنگوباسەكانیان،‮ ‬دووبارە سەركەوتووبن هەموولایەك‮ .‬

هەواڵی پەیوەندیدار