٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ شەممە 10 ی تەمووزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خەمیس خەنجەر ئەمینداری گشتیی (المشروع العربی )  و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی سیاسی و ئەمنی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی و گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان کرا لە سەر بنەمای دەستوور.

لەتەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا ،  هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێ کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بێت و ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بکات .
 

هەواڵی پەیوەندیدار