٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

زیاتر لە 16 هەزار کەسوکاری شەهیدان فەرمانی پێدانی زەوییان هەیە و بریکاری وەزارەتی شەهیدانیش دەڵێت، بەهۆی نەبوونی زەویی ئامادەکراو پێشتر دابەشکردنی زەوی دوا کەوتووە.

بەڕەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی شەهیدان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وەزارەت خەریکی پێداچوونەوەیە بە پرسی دابینکردنی زەوی بۆ کەسوکاری شەهیدان، چونکە لە ڕابردوودا کێشەی نەبوونی زەوی ئامادەکراو هەبووە لە سنووری شارەوانییەکان، ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی پێدانی زەوی بە کەسوکاری شەهیدان دوا بکەوێت."

بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەشڵێت: "لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان 16 هەزار کەس لە کەسوکاری شەهیدان و شەهیدانی شەڕی تیرۆریستانی داعش ڕەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانیان هەیە بۆ وەرگرتنی زەوی."

بەڕەڤان حەمدی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: " ەردوو وەزارەتی شەهیدان و شارەوانی و گەشتوگوزار تاوتویێ پرسی زەویی شەهیدان دەکەن و دواتر ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت."

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار