"دۆستایەتی بەردەوام و ستراتیژی لە نێوان ھەولێر و عەممان دا"

دهۆک-KDP.info- لە دوایی وڵاتی ئیماراتی عەرەبی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچێرڤان بارزانی سەردانێکی تری سیاسیی و دیبلۆماسی دەستی پێکردەوە و بە سەردانێکی یەک رۆژی لە رۆژی چوارشه‌ممه 2021/6/23 گەیشتە ئۆردن و لەگەل خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م، شاى شانشینى ئوردنیى هاشمى، له كۆشكى حوسه‌ینییه له عه‌ممان. کۆبوویەوە. لە بارەی سەرەدانەکە. د. ئەیاد ئەلمەجالی، پسپۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە وڵاتی ئۆردن دەڵێ، لە دوایی سێ ساڵ لە کۆبوونەوەیی شای ئوردون و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆربەندی داڤۆس لە ساڵی ٢٠١٨ـدا گۆرانکاری گەورە ڕوویداوون، لە ئاستی نێودەوڵەتیش گۆرانکارییەکان هاتوونەتە پێش بۆ دروستکردنی نەخشەییەکی ستراتیژی گەورە و بەرژەوەییەندییەکانی هاوبەش ئەمە کاری پێشینەی هەردوولایەن بوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه شازاده فه‌یسه‌ڵ بن حسێن و به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن ئاماده‌ى بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئوردن و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له پته‌وكردنیان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها دوایین پێشهاته‌كانى عیراق و ناوچه‌كه‌یان باس كرد و خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵا پشتگیریى ئوردونى بۆ عێراق دووپات كرده‌وه. ئەلمەجالی لەو بارەییەوە گوتیشی:'' ئەو کۆبوونیەەوەیی لە عەممانی پایتەخت ئەنجامدران هێنانەدێی مەشروعێکی سیاسیی کوردی و ئوردنی بوو لە ئاراستەی دیپلۆماسیدا هەروەها پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا لە بوارەکانی ئابووری لەگەڵ هەولێر هەروەها لە بوارەکانی تەندروستی و وزە لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەو ئاماژەی دا، ئوردن گرنگییەکی گەورەی هەییە لە سەقامگیڕی ناوچەکە و بەرەنگاری ئالنگارییەکانی ئەمنی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندرۆی.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەشدا، هه‌ردوولا داكۆكییان له پێویستیى پته‌وكردن و یه‌كخستنى هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمییه‌كان له چوارچێوه‌ى ستراتیژێكى گشتگیردا بۆ شه‌ڕى دژى تیرۆر و توندڕه‌وى و كارى هاوبه‌ش بۆ پته‌وكردنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا، كرد.سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێزانینى بۆ ڕۆڵى شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م و شانشینى ئوردن له پشتگیریى به‌رده‌وامى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به په‌یوه‌ندیى مێژووییى هه‌ردوولا كرد، ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانیشى ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌موو بواره‌كانى جێى بایه‌خى هاوبه‌شدا هاریكارى له‌گه‌ڵ ئوردن بكات و جه‌ختى له گرنگیى به‌ره‌وپێشبردن و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن، كرده‌وه.
پەیوەندییەکانی کورد لەگەل ئوردن هی ئەمرۆ نینن بگرە لە کاتی بارزانی نەمر دا لەگەل شای ئوردنی کوچکردوو حوسەینی کوڕی تەڵال هەبوونە، و تا ئەمرۆش هەر ئەو پەیوەندییە سیاسییانە ماون، و لە ساڵی ٢٠١١ـدا ئوردن کونسووڵخانەکەی کردەووە.
شارەزایانی سیاسیی پێیان واییە، ئێستا هەرێمی کوردستان هاوشان لەگەل ئوردن بووەتە مەتبەخی سیاسیی ناوچەکە و بریاری گرنگ و سیاسیی لە ناوچەکە لە هەولێر و عەممان دەردەچن بۆیەشە هەماهەنگی هەردوو لا لە بوارەکانی سیاسیی و دیپلۆماسی هەنگاویكی گرنگە.
دەشێ، ئوردن وەڵاتێکی بەهێز و گرنگە لە ناوچەکە پەیوەندییەکانیشمان بۆ پتەوکردنی هاوکاری هەردوو لایە، و سەرەدانی سەرۆکی هەرێم بۆ ئالوگۆرانی بیر ڕاییە و لە جوارچێوەی جۆلە دیبلۆماسییەکەی سەرۆکی هەرێمە.
کـاروان بـاعەدری




