٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شێخان ٢١ پڕۆژە جێبەجێ دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

شێخان-KDP.info- قایمقامی قەزای شێخان گوتی، لە سنووری قەزای شێخان بە گوژمەی شەش ملیار دینار ٢١ پڕۆژەی جۆراوجۆر و لە ھەموو بوارەکاندا جێبەجێ دەکرێت کە ٢٠ پڕۆژەیان بە گوژمەی چوار ملیار دینار لەسەر بوودجەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

قایمقامی قەزای شێخان، سەردار شێخ یەحیا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نزیکەی چوار ملیار دیناری بۆ قەزای شێخان تەرخان کردووە بۆ ئەوەی چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری بۆ سنووری قەزای شێخان جێبەجێ بکەین و بتوانین خزمەتی ناوچەکەی پێ بکەین، بۆیە تەرخانکردنی ئەو پارەیە ھەنگاوێکی گرنگە و لە بەرژوەندیی ھاووڵاتییاندایە."

سەردار شێخ یەحیا گوتیشی: ''بەو پارەیەی بۆمان تەرخان کراوە ٢٠ پڕۆژەی جۆراوجۆر و لە ھەموو بوارەکاندا لە قەزای شێخان جێبەجێ دەکەین کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئێمەی تەرخان کردووە لە بواری ئاو و کارەبا و بوارەکانی دیکەدا."

قایمقامی قەزای شێخان باسی لەوەش کرد: "لەسەر بوودجەی پارێزگای مووسڵیش چەندین پڕۆژە جێبەجێ دەکرێت. لە ماوەی ڕابردوودا ١٠ پڕۆژە بوو، ئێستاش پڕۆژەیەکی دیکەی قیڕتاوکردن لە شێخان جێبەجێ بە گوژمەی دوو ملیار دینار دەکرێت."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار