نێچیرڤان بارزانی بۆ گۆتێرێز: هیوادارین هاوئاهەنگیمان بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکان بەردەوام بێت

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز دەکات بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەکو سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاماژە بەوەدەکات کە هەردوولا لەنزیکەوە هاوئاهەنگییان لەنێواندا هەیە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، "بەو هیوایەین هاوئاهەنگیی نزیکی نێوانمان بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکان بەردەوامبێت کە رووبەڕووی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان دەبنەوە".




