٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ لیژنه‌ی ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە راگه‌یه‌ندراوێكدا لیژنه‌ی ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم لەبارەی ئاگركەوتنەوەی كەمپی شاریا، وێڕای هاوخەمی خۆیان بۆ ئەم بارۆدۆخە، رادەگەیەنن: ئەم رووداوە گرنگی و پێویستیی دانوستانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراقی دووپات دەکاتەوە کە پێویستە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەی بۆ شنگال کراوە، تاوەکو هاووڵاتییانمان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. 

دەقی راگەیەندراوەكە:

وەکو لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، هاوخەمیی خۆمان بۆ ئەم بارودۆخە رادەگەیەنین کە رۆژانەو بەشێوەی جیاواز رووبەڕووی خوشك و برایانی ئێزدییەکانمان دەبنەوە، ئەمڕۆش زیاتر لە ٥٠٠ خێوەت لە کەمپی شاریا سووتاوە، ئەم رووداوە گرنگی و پێویستیی دانوستانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراقی دووپات دەکاتەوە کە پێویستە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەی بۆ شنگال کراوەو رەوشی ئەو ناوچەیە لەڕووی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە کاری لەسەر بکرێت، تاوەکو هاووڵاتییانمان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. 

لەکۆتاییدا رایدەگەیەنین کە دۆخی ناوچەکوردستانییەکان پێویستییان بە ئاساییکردنەوەیەو ناکرێ لەوە زیاتر دوابخرێ و هاووڵاتییانمان ببنە قوربانی.

 

لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان

٤ی حوزەیرانی ۲٠۲۱

 

هەواڵی پەیوەندیدار