ژماره‌یه‌ک فه‌رمانبه‌ر له سنوورى پارێزگاى سلێمانى بڕیارى دامه‌زراندنیان بۆ ده‌رچوو

هەولێر-KDP.info- پارێزگارى سلێمانى ده‌ڵێت، حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر دامه‌زراندنى 64 فه‌رمانبه‌ر به شێوه‌ى گرێبه‌ست له‌سه‌ر میلاکى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاوى سلێمانی ده‌رکرد.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌اند: "دامه‌زراندنى ئه‌و 64 فه‌رمانبه‌ره له چوارچێوه‌ى ئه‌و نووسراوەدا هات که پارێزگارى سلێمانى ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى کرد و، به سوپاسه‌وه بە بڕیاری سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و بە پاڵپشتیى هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌ته‌کانى شاره‌وانى و دارایى و ئابوورى و دیوانى سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دامه‌زراندنی ئەو فەرمانبەرانە له‌سه‌ر میلاکى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم ده‌رچووه".
ڕاشیگه‌یاند: "دامه‌زراندنى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه هه‌نگاوێکى گرنگه، چونکه ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى هێڵى (سلێمانى دووکانى دوو) به شێویه‌یه‌کى خۆبه‌خشانه‌وه به ئاست و توانایه‌کى ته‌کنیکى به‌رزەوه خزمه‌تیان کردووه، ساڵانه له کاتى نوێکرنه‌وه‌ى کاره‌کایان و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یى وه‌ک هاوکارى وه‌ریان ده‌گرت، تووشى کێشه ده‌بوون، بۆیه به سوپاسه‌وه بڕیاره‌که له جێگه‌ى خۆیدا بوو، چونکه یارمه‌تیده‌رێکى گرنگه بۆ به‌رده‌وامیی ئه‌و پرۆژه‌یه".
پارێزگارى سلێمانى زانیاریى زیاترى دا و گوتى: "دامه‌زراندنى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به شێوه‌ى گریبه‌ست ده‌بێت و به‌پێى پێوستى شوێنه‌که وه‌ک هه‌موو ئه‌و سیستمانه‌ى که پێشتر له‌م بواره‌دا حکوومه‌تى په‌یڕه‌ویی لێ کردووه. ماوه‌ى دامه‌زراندنه‌که‌یان بۆ درێژ ده‌کرێته‌وه."
ئەرسەلان ئەحمەد




