بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە كونسوڵی وڵاتی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان كرد

هەولێر-KDP.info- له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30-5-2021، سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاریی وه‌زاره‌ت و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیكه‌ی وه‌زاره‌ت پێشوازییان له ئاراكارا میكی هێرۆ كونسوڵی وڵاتی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه: له‌و دیداره تیشكخرایه سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ژاپۆن و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیده‌گه‌ێنێت: هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتی كرا، هاوكات باس له مه‌ترسیه‌كانی داعش و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆرستان ئه‌نجامبدرێت.




