خواستى نێوده‌وڵەتى بۆ بوونى ده‌ستوورێکى نووسراو له کوردستان هه‌یه

سلێمانی-KDP. info- مامۆستایه‌کى زانکۆ ده‌ڵێت، ئێستا بوونى ده‌ستوورێکى نووسراو له هه‌رێمى کوردستان ناکرێت ته‌نها له چوارچێوه‌ی خواستێکى نێوخۆییى نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان سه‌یر بکرێت، چونکه ئێستا هه‌ریه‌ک له وڵاتانى زلهێزى وه‌ک ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وە نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ بوونى ده‌ستوورێکى نووسراون، چونکه پێیان وایه تاکه ڕێگایه که بتوانێت لایه‌نى قانوونیى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا پته‌وتر بکات، ئه‌مه‌ش به ڕوونى له قسه‌کانى نوێنه‌رى سکرتێری گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ستى پێ کرا و بینرا.
دڵشاد نامق، مامۆستاى زانکۆ، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له نووسین و بوونى ده‌ستوورێکى نووسراو بۆ هه‌رێمى کوردستان دوا که‌وتووین، ده‌بوو پێش هه‌ڵبژاردنى یه‌که‌م په‌رله‌مانى کوردستان له ساڵى 1992 ده‌ستوورمان بنووسیایه‌ته‌وه، دوایى به‌پێى ئه‌م ده‌ستووره په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردایه و حکوومه‌ت پێک بهاته‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بکرایه به سه‌قف و ڕێکخه‌رێکى ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌کان، به‌ڵام ئه‌مه نەکراوە. بیرمان نه‌چێت پێش 2003 هه‌وڵێکى پارتى دیموکراتى کوردستان هه‌بوو بۆ ئه بابه‌ته و دوو ده‌ستوورى نووسى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان. له دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس ئه‌م پرۆژه‌یه بوو به پرۆژه‌ى ته‌واوى لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه چوونه به‌غدا و که‌وتنه گفتوگۆ. بۆیه نه‌بوونى ده‌ستوور له هه‌رێمى کوردستان پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورى عێراقه، هه‌روه‌ک چۆن بوونى ده‌ستوور نه‌خشەڕێگایه بۆ جیاکرنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان و نه‌هێشتى ئه‌و گرفتانه‌ى که تا ئێستا له‌سه‌ر بابه‌تى حوکمڕانیی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه. دەستوور وا ده‌کات حوکمڕانى بکه‌وێته سه‌ر سکه‌ى خۆى، له ته‌واوى دنیا حوکمڕانیى باش ئه‌وه‌یه حکوومه‌ت ملکه‌چى یاسا بێت و ئه‌م یاسایه‌ش گرێ‌دراو بێت به ده‌ستوورەوە، له غیابى نه‌بوونى ئه‌م ده‌ستووره ئێمه زۆر جار ناچارین بۆ هه‌ندێک بابه‌ت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستوورى عێراق".
گوتیشى: "ئه‌گه‌ر هات و بووین به خاوه‌نى ده‌ستوورى خۆمان، ده‌توانین بیکه‌ینه بنه‌ماى چه‌سپاندنى ئه‌و مافانه‌ى که له ده‌ستوورى عێراقدا وه‌ک مافى گه‌لى کوردستان ئاماژەیان بۆ کراوه، له داهاتووش هه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه و گۆڕانکارییه‌ک له ده‌ستوورى عێراق هه‌بێت و ده‌ست بۆ مافه‌کانى هاووڵاتییانى کوردستان ببرێت، تۆ لێره له چوارچێوه‌ى ده‌ستووره‌که‌ى خۆتدا چه‌سپاندووته، چونکه دوور نییه دووسبه‌ى ده‌ستوورى عێراق هه‌موار بکرێته‌وه، ده‌ستوورى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێته چه‌کێکى یاسایى بۆ پاراستنى ته‌واوى ئه‌و مافه یاسایییانه‌ى که له چوارچێوه‌ی ده‌ستوورى عێراقدا ئاماژه‌یان بۆ کراوه".
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانکۆ ده‌شڵێت: "خاڵێکى دیکه که زۆر گرنگه و پێویسته ئاماژه‌ى بۆ بکرێت، په‌یوه‌ندیى به ئاسایشى نیشتمانیی هه‌رێمى کوردستانەوە هەیە، ئێستا جۆرێک له ناسه‌قامگیریى سیاسى و نه‌بوونى متمانه له نێوان لایه‌نه‌کاندا هه‌یه، ده‌ستوور کۆتاییی به‌مه ده‌هێنێت، چونکه دواجار ده‌ڵێین سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێته پارێزه‌رى ئه‌م ده‌ستووره. ده‌ستوور خۆى گرنگه، به‌ڵام پارێزه‌ره‌که‌شى گرنگه. ئه‌وکات ده‌بینه خاوه‌نى دادگاى ده‌ستوورییش کە به‌م دادگایه دەکرێڕووبه‌ڕووی ته‌واوى ئه‌و ته‌جاوزه قانوونى و ئیدارییانه‌ى ئێستا ببینه‌وه و کۆتایی‌یان پێ بهێندرێت."
ڕوونیشى کرده‌وه: "به‌پێى ئه‌و ئاماژه‌ى که هه‌یه و جه‌ختیان لێ کراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و گرفت نه‌یه‌ته پێش، ئه‌مساڵ هه‌رێمى کوردستان ده‌بێته خاوه‌نى ده‌ستوورى خۆى".
ئەرسەلان ئەحمەد




