کوردۆ ئیسحان: نەخشەی وەبەرھێنانی دھۆک ئامادەیە و ھەزار دەرفەتی کاری تێدایە
__2021_05_25_h14m51s39__ER.jpg)
دهۆک-KDP.info- بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا نەخشەی وەبەرھێنانی دھۆک بخرێتە ڕوو. بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆکیش دەڵێت، ھەزار دەرفەتی کار دەخەنە بەردەم وەبەرھێنەرانی ناوخۆ، نەخشەکە بە شێوەیەکی سەردەمیانە ئامادە کراوە.
کوردۆ ئیحسان، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "نەخشەی وەبەرھێنانی دھۆک ئامادە کراوە و ئەو پڕۆژانەی پێویستن بۆ پارێزگای دھۆک لە چوارچێوەی نەخشەی وەبەرھێنان جێیان کراوەتەوە، لە ڕۆژانی داھاتوودا نەخشەکە دەخرێتە ڕوو، ھەموو قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگای دھۆک سوودمەند دەبن لە نەخشەی پڕۆژەکانی وەبەرھێنانی دھۆک، کە پێم وایە نەخشەکە بە شێوەیەکی باش ئامادە کراوە."
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک گوتی: "ھەزار دەرفەتی کار لە نەخشەی وەبەرھێناندا ھەیە و بە گوێرەی نەخشەکە خەڵکی دھۆک بە تایبەتی لە وەبەرھێنانی پارێزگاکە سوودمەند دەبن."
کوردۆ ئیحسان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئەو وەبەرھێنەرانەی خواستیان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان ھەیە، دەتوانن سوود لە دەرفەتەکانی وەبەرھێنان وەربگرن کە زۆرێک لە کەرتەکانی وەک پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتیاری لەخۆ دەگرێت و دەرفەتێکی باشە بۆ وەبەرھێنەرانی ناوخۆ تا بتوانن وەبەرھێنان بکەن."
قائید میرۆ




