٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆکایه‌تیی پەرلەمان بەبۆنەی ساڵیادی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ی (29) بیست و نۆھەمین ساڵڕۆژی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كوردستانییانی ئازیزو خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین.

هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ھەلومەرجێکی سەخت و دژواری سیاسی، ئابووری، ناسەقامگیرو تەژی لە ئاڵنگاریی ناوخۆیی و ئیقلیمی، بڕیارێكی بوێرانه‌ی بەرەی کوردستانی و سه‌ركردایه‌تیی سیاسی بوو، لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە مێژووییەکانی گەلەکەماندا.

هەڵبژاردنی پەرلەمان و متمانەدان بە کابینەی یەکەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەرچەرخانێکی گەورەو بەرجەستەکردنی ئیراده‌و خواستی گه‌له‌كه‌مان بوو بۆ خۆبەڕێوەبەری، هاوکات خواستی گەلێکی سته‌ملێكراو بوو بۆ دیموكراسییه‌ت و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ‌ سیاسی و مەدەنی و فەرهەنگییە زەوتکراوەکانی.

له‌ئێستاشدا په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ك دامەزراوەیەکی دەستووریی هەرێم، لەسنووری دەستڕۆییەکانی خۆیدا بەبێ جیاوازی ئاین، نەتەوەو ئینتیمای سیاسی، هەوڵدەدات بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌ نەتەوەیی و نیشتمانییە‌ باڵاكان و نوێنەرایەتیکردنی هاووڵاتییان لەبەدیهێنانی ماف و داخوازییه‌ ڕه‌واكانیان و بەجێھێنانی ئەرکە یاسایی و دەستوورییەکانی.

له‌م یاده‌ پیرۆزه‌دا سه‌ری ڕێزو نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان داده‌نه‌وێنین،  کەدەستکەوتەکانی دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرھەمی خوێنی گەشی شەھیدانە، دروود بۆ ڕۆحی پاک و بەرزەفڕیان.

 

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان 

2021/5/19

 

هەواڵی پەیوەندیدار