٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی د.هێمن هه‌ورامی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزه‌وه‌، جوانترین پیرۆزبایی لەموسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەین.

لێبووردەیی و لێخۆشبوون و گەردن ئازادی، لەنیشانە هەرە دیارو بەرچاوەکانی جەژنن، پێویستە بەو گیانە دەست بخەینە ناو دەستی یەک و بەسەر سەختییەکاندا باز بدەین و ئه‌و جه‌ژنه‌ ببێته‌مایه‌ی یه‌كڕیزی و ته‌بایى نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و یه‌كخستنه‌وه‌ى نێوماڵی كوردستان، بەتایبەت لەم قۆناغه‌دا کەپێویستیترین ئه‌ركی هێزە کوردستانییەکان، تەبایی و یەکڕیزییە بۆ پشتیوانیکردن لەدەستکەوتە وەدەستهاتووەکان.

داواش لەهەموو خەڵکی کوردستان ده‌كه‌م رێنماییە تەندروستییەکان بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆڕۆنا جێبەجێ بکەن، هەنگاوی زۆرمان بۆ کۆتاییهاتنی ئەو ڤایرۆسە بڕیوەو ئەوەی ماوەتەوە زیاتر پەیوەستە بەخۆپارێزی و خودپارێزی بۆ پاراستنی خۆتان و دەوروبەرتان.

جارێکیتر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایتان لێدەکەین و داواکارین لەخوای گەورە ڕۆژوو و خواپەرستی و نزاكانتان قبووڵ بكات و کوردستانمان بپارێزی و بەهێزترو ئاوەدانتری بکات.

دروود بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەھیدانی کوردستان و خانەوادە سەربەرزەکانیان.

سڵاوو جەژنە پیرۆزەی تایبەت بۆ سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان.

د.هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

12ى ئایارى 2021

هەواڵی پەیوەندیدار