په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا

ھەولێر-KDP.info- جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان به گه‌رمى له ته‌واوى موسڵمانانى كوردستان، عێراق و جیهان، به‌تایبه‌تى له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان پیرۆز ده‌كه‌م. هیوادارم خێر و خۆشى و ئاسووده‌یى بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت، جه‌ژن و پشوویه‌كى ئارام به‌سه‌ر به‌رن و بۆنه‌كانى داهاتوومان له دۆخێكى باشتر و دوور له په‌تا و ناخۆشى و قه‌یران و ئاڵۆزى بگه‌ڕێنه‌وه.
با هه‌موومان مانا و چه‌مكه‌كانى جه‌ژن له ئاشته‌وایى و لێبورده‌یى و پێكهاتنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رمان و هه‌مووان، بكه‌ینه بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و په‌یوه‌ندى و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوومان. با هه‌موومان لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێى پێكه‌وه‌یى و یه‌كترقبووڵكردن بكه‌ینه‌وه، تا پێكه‌وه بتوانین خزمه‌تێكى باشترى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین و به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر، ئاسووده‌یى، سه‌قامگیرى، پاراستنى زیاترى ماف و ئازادییه‌كان و یاسا و دادگه‌رى هه‌نگاو بنێین.
با له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و له ته‌واوى عێراق جه‌ژن بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ پێچانه‌وه‌ى یهكجاریى لاپه‌ڕه‌كانى ڕق و یه‌كترشكاندن و زمانى زبر و به دڵ و نیازێكى پاكه‌وه بیكه‌ینه ده‌سپێكى سه‌ره‌تایه‌كى تازه‌ى ته‌بایى و هاوبه‌شى و هاریكاریى نێوان هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاڵۆزى و كێشه و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان و هه‌موومان له ئاست به‌رپرسیاریه‌تیى مرۆیى و نیشتمانیماندا بین.
جه‌ژنى هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢١/٥/١٢




