بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت ٧٣ پارچەزەوی بە کەمپێکی سنووری شیلادزێ دەدرێت

ئامێدی-KDP.info- قایمقامی قەزای ئامێدی ڕایگەیاند، لە کاتی هاتنی سەرۆکی حکوومەت بۆ قەزای ئامیدی، بێجگە لەوەی ڕەزامەندیی لە ١٤٨ پرۆژە بۆ سنووری قەزاکە دا، بڕیاریشی دا کە خەڵکی کەمپێکی سنووری شیلادزێ قەرەبوو بکرێنەوە و هەر خانەوەدایەکیان گوژمەیەک پارە و پارچەزەوییەکیان پێ بدرێت.
ئیسماعیل موستەفا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتی: ''سەرۆکی حکوومەت بڕیاری دا ئەو کەمپە دابخرێت و لەو ژیانە ناخۆشە ڕزگار بکرێن، بەمەش ٧٣ پارچەزەوی بەو خانەوادانە دەدرێت."
گوتیشی: ''جگە لەو ٧٣ پارچەزەوییە، هەرخێزانێک ٢٥ ملیۆن دیناریشی پێ دەدرێت و لە دوای جەژن پارەکەیان بۆ تەرخان دەکرێت."
کــاروان بـاعەدری




