ڕێگای شنگال- سحێلا کراوەیە

شنگال-KDP.info- بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال ڕایگەیاند، ئێستا ڕێگای شنگال- سحێلا کراوەیە و هاتوچۆ ئاسایییە.
قادر قاچاخ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لەبەر ڕێکارەکانی کۆرۆنا نەبێت هیچ جارێک ڕێگایی شنگال- سحێلا نەهاتووەتە گرتن و، ئەگەر داخرابێت لەبەر ڕێکاری تەندروستی و بۆ سەلامەتیی خەڵک بووە، بەڵام هەندێک لێکدانەوەی خراپ بۆ گرتنی ئەو ڕێگایە دەکەن."
گوتیشی: ''دوای تەواوبوونی ئەو ڕیکارانە جارێکی تر ئەو ڕێگایە لە بەردەم خەڵکدا کرایەوە و هاتوچۆش ئاسایییە."
کــاروان بــاعەدری




