٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌یامى راگەیاندنی پارتی ​له‌ یادى (١٧)هەمین ساڵه‌ی دامەزراندنی (ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس)

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (١٧)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی (ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس) پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کادیران و كارمەندان و خوێنه‌رانی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس دەكات. 

دەقی پەیامی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

برووسكەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و کادیران و كارمەندانی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس.. 

بەبۆنەی (١٧)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی(ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی ئازیزی ماڵپەرەكەتان دەكەین و، هیوادارین هەردەم بەرەو پێش بچن لە كار و ئەرکەکانتان دا.  

ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس لەو ماوەی كاركردنیدا جێدەستی روون و دیارە وەك كەناڵێكی ئەلكترۆنی کاریگەر رۆڵی خۆی لە بواری راگەیاندندا بینیوە و بەو جۆرەش توانیویەتی خزمەتێکی زۆری دۆزی نەتەوەیی و نیشتمانیمان و ئەزموونەکەمان بكات.

جارێكی دیكە وێرای پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خوازیارین بۆ ساڵی داهاتوودا هەنگاوی زیاتر و باشتر بنێن.

        هەر سەركەوتوو و سەرفراز بن..

 

دەزگای رۆژشنبیری و راگەیاندنی  پارتی دیموكراتی كوردستان

٢٢ـی نیسانی ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار