سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات

هەولێر-KDP.info- عه‌بدولقادر بازرگان، سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی "ره‌مزی شه‌عبان" پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
رێزدار/ سەرۆک مەسعود بارزانی
بەرێزان/ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەرێزان/ بنەماڵەی خوالێخۆشبێ (رەمزی شەعبان)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبێ (رەمزی شەعبان)، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان‌مان پێگەیشت، لەدەستدانی خوالێخۆشبوو خەسارەتێکی گەورەو خەمێکی قووڵ و پر ئازارە، بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی پارتی جاکسازی تورکمان پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و بنەماڵە و سەرجەم کەس و کار‌و دۆست و هاوڕێیانی کۆچکردوو دەکەین،.
داواکارین لەخوای گەورە سێبووری و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
عبدالقادر بازرگان
سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان
٤ی ٤ی ٢٠٢١




