٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

سەرۆكی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬قوربانیانی‮ ‬كیمیابارانی‮ ‬هەڵەبجە بۆ خەبات‮:‬ تائێستا گازی‮ ‬خەردەل لەچەند ژێر زەمینێكی‮ ‬هەڵەبجەدا ماوە

سەرچاوە: KDP.info

لوقمان عبدالقادر سەرۆكی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬قوربانیانی‮ ‬كیمیابارانی‮ ‬هەڵەبجە لەگفتوگۆیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەی‮ (‬خەبات‮) ‬لەبارەی‮ ‬بوونی‮ ‬گۆڕە بەكۆمەڵەكان لەشارەكەداو ترسی‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬ئەوسنورە لەبوونی‮ ‬گازی‮ ‬خەردەل لەچەند شوێنێكی‮ ‬هەڵەبجەو ناردنەوە دەرەوەی‮ ‬بریندارانی‮ ‬كیمیاباران و گلەی‮ ‬كەسوكاری‮ ‬شەهیدان لەبوونی‮ ‬كەمی‮ ‬موچەو‮ چەند پرسێكی‮ ‬ترەوە دەدوێت‮.‬
گفتوگۆی‮: ‬عەلی‮ ‬بانیشاری‮- ‬هەڵەبجە
لەكۆی‮‬33‮‬گۆڕی‮ ‬بەكۆمەڵ‮ ‬3 ‮‬گۆر هەڵدراونەتەوە
لە گفتوگۆكەیدا لەگەڵ رۆژنامەی‮(‬خەبات‮) ‬لوقمان عبدالقادر سەرۆكی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬قوربانیانی‮ ‬كیمیابارانی‮ ‬هەڵەبجە ئاشكرای‮ ‬كرد لەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی‮ ‬ساڵی‮ 1988‬كە لەهەڵەبجەدا بەخاك سپێراون تەنها‮ ‬3‬گۆڕییان هەڵدراونەتەوە،‮ ‬هەروەها وتیشی‮:" ‬ئەو كارمەندانەی‮ ‬شارەوانی‮ ‬كە روفاتی‮ ‬شەهیدەكانیان
دەرهێناوەتەوە‮‬5‮ ‬كارمەند بوون كە‮ ‬4‮‬ كارمەندانیان بەهۆی‮ ‬بوونی‮ ‬گاز لەسەر روفاتەكان گیانیان لەدەست داوە،‮ ‬لەسنوری‮ ‬هەڵەبجەش‮(‬33‮) ‬گۆڕی‮ ‬بەكۆمەڵ هەیە،‮ ‬بەڵام بەهۆی‮ ‬نەبوونی‮ ‬تیمی‮ ‬شارەزاوە نەتوانراوە گۆڕەكان هەڵبدرێنەوە،‮ ‬ساڵی‮ ‬ڕابردوو وەزارەتی‮ ‬شەهیدان تیمێكی‮ ‬بەرتانییان بۆ ئەو مەبەستە بانگهێشت كرد،‮ ‬بەڵام تائێستا هیچ ئەنجامێكی‮ ‬نەبووە و كەسوكاری‮ ‬شەهیدانیش لەهەڵەبجە پێیان باش نییە ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانە هەڵبدرێنەوە‮".‬
تا ئێستا گازی‮ ‬خەردەل لەچەند ژێر زەمینێكی‮ ‬هەڵەبجەدا ماوە
لەبارەی‮ ‬ئەگەرەكانی‮ ‬مانەوەی‮ ‬ئەو گازانەی‮ ‬ساڵی‮ ‬1988‬ بەسەر شاری‮ ‬هەڵەبجەدا‮ ‬ڕژێنراو ژمارەی‮ ‬بەركەوتوانی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاوی،‮ ‬لوقمان عبدالقادر گوتی‮:" ‬بەپێی‮ ‬ئەو زانییاریانەی‮ ‬كە ئێمە وەك كۆمەڵەی‮ ‬قوربانیان هەمانە ئەو ژێر زەمینانەی‮ ‬كە باران و خۆرو هەوا تیایاندا ئاڵوگۆر ناكرێت مەترسی‮ ‬بوونی‮ ‬گازی‮ ‬كیمیایان لەسەرە،‮ ‬تیمێكی‮ ‬تایبەت لەلایان‮ (‬بیئەی‮ ‬عێراق‮)‬ی‮ ‬لە ماوەكانی‮ ‬ڕابردوودا هاتنە شاری‮ ‬هەڵەبجە و چەند شوێنێكی‮ ‬شاری‮ ‬هەڵەبجەیان بەسەر كردەوە،‮ ‬كۆمەڵەش چەند شوێنێكمان بێ ئاشنا كردن دواتر وەڵامیان داینەوە كە ئەو ژێر زەمینانە بەكارنەهێنرێ و دوا جار تیمێكی‮ ‬بەریتانی‮ ‬هاتنە شاری‮ ‬هەڵەبجە و ئەوانیش چەند ژێر زەمینێكیان بەسەر كردەوە دواجار‮ ‬ڕایان گەیاند كە گازی‮ (‬خەردەل‮) ‬لەو ژێر زەمینانەدا بوونی‮ ‬هەیە،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬تریشەوە‮ 254 بەركەوتوی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬لای‮ ‬ئێمە تۆماركراون كە لەلایان تیمێكی‮ ‬تایبەت بەبریندارانی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئێرانەوە پۆلێن كراون،‮ ‬لەو ژمارەیەش‮‬69‬ بەركەوتویان لەلایەن دیوانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمەوە بەهەماهەنكی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬قوربانیان‮ ‬ڕەوانەی‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئێران بۆ چارەسەر دەكرێن،‮ 47 ‬كەسیشیان چاندنی‮ ‬كلێنەی‮ ‬چاویان بۆ كراوەو ئەوانی‮ ‬تریشیان لەلایان بەرێوبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬شەهیدانەوە‮ ‬ڕەوانەی‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئێران دەكرێن‮".‬
موچەی‮ ‬شەهیدان كیمیاباران گونجاو نییە
كەسوكارەی‮ ‬قوربانیان گلەی‮ ‬كەمی‮ ‬و موچەو نەبوونی‮ ‬زەوی‮ ‬دەكەن،‮ ‬ئەو داوایانە چەند‮ ‬ڕەواییە؟ ئێوە وەكو كۆمەڵە چیتان بۆ ئەم مەبەستە كردووە؟ بۆ وەڵامی‮ ‬ئەم پرسیارە سەرۆكی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬قوربانیانی‮ ‬كیمیابارانی‮ ‬هەڵەبجە وتی‮:" ‬ئەو داوایە زۆر‮ ‬ڕەوایە،‮ ‬چونكە ئەو موچەیەی‮ ‬بەوارسی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬جینۆساید دەدرێ لەچاو بژێوی‮ ‬ژیانی‮ ‬ئاسایی‮ ‬خەڵكدا گونجاو نیە،‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬یاسای‮ ‬ماف و ئیمتیازی‮ ‬كەسوكاری‮ ‬شەهیدان كەلەلایەن وەزارەتی‮ ‬كاروباری‮ ‬شەهیدانەوە رێكخرابوو بەژدار بووین و راو سەرنجی‮ ‬خۆمان لەسەر‮ ‬یاساكە دەربڕیوە وە دواتریش بەچەند‮ ‬یاداشتێك لایەنی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬دارمان ئاگادار كردوەتەوە وە دوا جاریش خۆپیشاندانێكمان ئەنجامداو داوامان كردوە تا ئەو‮ ‬یاسایە دەچێتە پەرلەمان،‮ ‬دەكرێ سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران وەك هاوكاری‮ ‬بوجەیەكی‮ ‬دیاریكراو بخاتە سەر موچەی‮ ‬كەسوكاری‮ ‬شەهیدان تایاساكە هەموار بكرێتەوە خۆشبەختانە پێشنیارەكەمان جێبەجێ كرا،‮ ‬سەبارەت بەزەوی‮ ‬بۆ سەرجەم وارسی‮ ‬شەهیدان بەڵێنمان پێ دراوەو لەلایەن سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیرانەوە لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنراوە‮".‬
ئاوڕدانەوە لەكەسوكاری‮ ‬شەهیدان و دۆزینەوەی‮ ‬ناسنامەكانیان
لەبارەی‮ ‬ئاوڕدانەوە لەكەس و كاری‮ ‬شەهیدان و هەوڵەكانی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬قوربانیانی‮ ‬كیمیاباران بۆ دۆزینەوەی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬بەهۆی‮ ‬بۆردومانەكەی‮ ‬ساڵی‮1988 تەوە تائێستا دیار نین،‮ ‬لوقمان عبدالقادر بۆ‮ (‬خەبات‮) ‬دەڵێت‮:" ‬تاڕادەیەك كار بۆ كەسوكاری‮ ‬قوربانیان كراوە،‮ ‬بەڵام نەتوانراوە هەموو وارسەكان سودمەند ببن لەكردنەوەی‮ ‬خانوو ئەو پێداویستیە سەرەتایانی‮ ‬كەهەن و پێویستە بۆیان فەراهەم بهێنرێن،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬تریشەوە كۆمەڵەی‮ ‬قوربانیانی‮ ‬كیمیابارانی‮ ‬هەڵەبجە بەردەوامە لەكاركردن بۆ دۆزینەوەی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬كەلەساڵی‮(‬1988‮)‬ تەوە دیار نین و ئەوەش هۆكارێك بوو بۆ دۆزینەوەی‮ ‬یەكێك لەون بووەكانی‮ ‬ساڵی‮ (‬1988‮)‬ بەناوی‮ (‬زمناكۆ‮) ‬كە لەلایەن سەرۆكی‮ ‬هەرێم و سەرۆكی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیرانەوە ئەو داواكارییەمان گەیاندە ئەندازیار(زەرەیبافان‮) ‬كەبەرێزیان جێگری‮(‬ئەحمەد نەژاد‮) ‬بوون و بەرپرسی‮ ‬بنیاد شەهیدی‮ ‬ئێرانە‮".‬
لە2 ‮ ‬ساڵی‮ ‬ڕابردوودا‮ ‬7‮ ‬بریندار گیان لەدەستداوە
سەرۆكی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬قوربانیانی‮ ‬كیمیابارنی‮ ‬هەڵەبجە ئاشكرای‮ ‬كرد لەدوو ساڵی‮ ‬ڕابردووا‮7بەركەوتووی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬گیان لەدەستداوە،‮ ‬لەبارەی‮ ‬بوونی‮ ‬ئەو بۆمبانەی‮ ‬لەشاری‮ ‬هەڵەبجەدا هەن و بەرنامەكانی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬قوربانیان لەداهاتوودا لوقمان عبدالقادر وتی‮:" ‬تائێستا ژمارەیەكی‮ ‬تەواومان لەبەردەستدا نییە بۆ زانینی‮ ‬ژمارەی‮ ‬ئەو بۆمبانەی‮ ‬لە ژێر زەویدا هەن،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬ئێمە ئاگاداربین‮ 6 بۆمب لەسنورەكەدا هەن،‮ ‬بەڵام نازانرێت بۆمبی‮ ‬كیمیاین‮ ‬یا نا،‮ ‬لەبارەی‮ ‬بەرنامەكانی‮ ‬كۆمەڵەشەوە كارلەسەر ئەوەدەكەین بتوانین لە‮25ساڵیادی‮ ‬كیمیابارانی‮ ‬هەڵەبجەدا پێشوازی‮ ‬لەمیوانەكان بكەین و چاوەڕوانی‮ ‬وەڵامی‮ ‬ئەو داواكاریانەین‮ ‬بەبردنی‮ ‬وارسی‮ ‬شەهیدەكان بۆ سەر كڵكۆی‮ ‬شەهیدەكانیان لە وڵاتی‮ ‬ئێران و بە دیكۆمێنت كردنی‮ ‬تاوانی‮ ‬كیمیابارانی‮ ‬هەڵەبجە لەسەر زاری‮ ‬شاهیدو قوربانیەكان بە دەنگ و‮ ‬ڕەنگەوەو چەند بەرنامەیەكی‮ ‬تریش‮"

هەواڵی پەیوەندیدار