٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە بنەماڵەى کەمال مەزهەر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی زانا و مێژوونووسی گەورەی کورد پرۆفیسۆر د. کەمال مەزهەرم پێگەیشت.

خوالێخۆشبوو هەموو ژیانی بۆ تۆمارکردن و ڕاستکردنەوەی زانستییانەی مێژووی گەلەکەی تەرخان کرد و لەو ڕێگەیەوە خزمەتێکی مەزنی بە نەتەوە و نیشتمانەکەی کرد و گەنجینەیەکی بەنرخی بۆ بەجێهێشتین.

لە دەستدانی د. کەمال مەزهەر، خەسارەتێکی گەورەیە و بەو بۆنە خەمناکەوە هاوخەمیی خۆمان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان دەردەبڕین. لە خوای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێ.

نێچیرڤان بارزانى

سەرۆکى هەرێمى کوردستان

2021/3/16

 

هەواڵی پەیوەندیدار