٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. محەمەد خورشید: خۆپیشاندانەکەی کەرکووک دەستی هەندێ لایەنی تێدایە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- دوای ئەوەی ئەمڕۆ ژمارەیەک لایەنگر و ئەندامانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک دژی ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی گرد بوونەوە، بەرپرسێکی پارتی لە کەرکووک دەڵێت، هەندێ لایەنی سیاسی خۆپێشاندانەکەیان ڕێک خستووە بۆ ئەوەی ڕەوشی کەرکووک ئاسایی نەکرێتەوە.

د. محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ڕووداوەکانی خیانەتی 16ی ئوکتۆبەر بارەگاکانی پارتیمان لە کەرکووک داگیر کراون، دیارە بڕیار وایە بارەگان ڕادەست بکرێنەوە، بەڵام ئەمڕۆ هەندێ لایەنی سیاسی کە سەر بە حەشدی شەعبین دژی ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی گرد بوونەوە."

بەرپرسەکەی پارتی گوتی: "مەبەست لە خۆپێشاندانەکە ئەوەیە ڕەوشی کەرکووک ئاسایی نەکرێتەوە هەروەک چۆن هەندێ لایەن دژی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگال بوون، هەندێ لایەنیش دژی ئاساییکردنەوەی ڕەوش کەرکووکن."

د. محەمەد خورشید خورشید ڕوونی کردەوە: "ئەوانەی لە کەرکووک خۆپێشاندان دەکەن ترسیان لەوە هەیە بە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک کورد بەهێزتر دەبێت."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار