٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ژمارەیەک پڕۆژەی ڕێگاوبان لە قەزای سێمێل جێبەجێ دەکرێن"

سەرچاوە: KDP.info

سێمێل-KDP.info- بڕیارە ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دھۆک جێبەجێ بکرێن و بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دھۆکیش دەڵێت، ئۆڤەرپاسێک لە ڕێگای سێمێل دروست دەکرێت.

خەدیجە محەمەد، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ژمارەیەک پڕۆژەی ڕێگاوبان لە سنووری پارێزگای دھۆک جێبەجێ دەکرێن، لەوانەش دروستکردنی ڕێگایەکی سەرەکی لە قەزای سێمێل دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن و، پلان ئامادە کراوە بۆ دروستکردنی ئۆڤەرپاسێک لە قەزای سێمێل کە ڕێگایەکی ستراتیژییە بۆ قەزاکە."

پڕۆژەکە بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت، پلانی سەرەتا دەست بە دروستکردنی ئۆڤەرپاسێک دەکرێت، چونکە ڕێگایەکی سەرەکییە و ناتوانین ڕێگاکە بگرین، دیزایەنێکی باشی بۆ ئامادە کراوە.

موحسین عەبدولکەریم، سەرۆکی شارەوانیی قەزای سێمێلیش گوتی: "گوژمەی یەک ملیار دینار تەرخان کراوە بۆ قیرتاوکردنی شەقامەکانی نێوخۆی قەزای سێمێل، لە چوارچێوەی پڕۆژەکانمان شارەوانی دەست بە قیرتاوکردنی ژمارەیەک شەقامی سەنتەری قەزای سێمێل دەکات، پڕۆسەی قیرتاوکردنیش بەردەوام دەبێت."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار