نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم سەردانەکەی پاپا ببێتە هۆی پتهوكردنى پێكهوهژیانى ئاشتیانه

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیوادارم سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ببێتە هۆی پتهوكردنى پێكهوهژیانى ئاشتیانه و پێكهوه گونجان له نێوان ئایین و نهتهوه جیاوازهكانى ولات.
لە پەیامێکدا لە تویتەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، نووسیویەتی " هیوادارم سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ببێتە هۆی پتهوكردنى پێكهوهژیانى ئاشتیانه و پێكهوه گونجان له نێوان ئایین و نهتهوه جیاوازهكانى ولات و ببێته هۆى هێنانەئارای دوارۆژێكى باشتر بۆ ههمووان. من و خهڵكى كوردستان تامەزرۆی پێشوازیکردنی قەداسەتی (پاپا)ین لە هەولێر".




