"ناتۆ لەپاڵ ئەمەریکا لە ھەولێر و بەغدا خۆی چالاک دەکات"

ھەولێر-KDP.info- هێرشی مووشه‌كی سه‌ر شاری هه‌ولێر كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌شێك له‌و كاردانه‌وانه ستراتیژین و په‌یوه‌ندییان به گۆڕانكاریی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه و، له ئاستی باڵاش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له نامه‌یه‌كدا بۆ كۆنگرێس ئه‌وه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێری داوه‌ته‌وه.
شه‌وی 15ی 2ی 2012 به مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا چه‌ند هاووڵاتییه‌ك شه‌هید و بریندار بوون، له‌ناویاندا وه‌به‌رهێنه‌رێكی ئه‌مه‌ریكایی و هاووڵاتییه‌كی باشووری عێراق، دوای هێرشه‌كه، سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی كه وابه‌سته‌ن به پرسه‌كانی عێراقه‌وه، به‌یاننامه‌یان ده‌ركرد و ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌یان كرد، به‌هێزترین كاردانه‌وه‌كان بریتی بوون له ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دوای ئه‌وان هاوپه‌یمانیی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ). له دواین كاردانه‌وەشدا جۆ بایدن, سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە نامەیەکدا بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی ئاشكرای ده‌كا، هێرشەکەی سەر ئەلبوکەمال لە سووریا لە وەڵامی ئەو هێرشەدا بوو کە كرایه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی عێراق و به فه‌رمانی خۆی وه‌ڵامی هێرشه‌كه دراوه‌ته‌وه.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا، له په‌یامێكدا بە ئەندامانی کۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی ڕاگەیاندووە کە هێرشەکەی سوپای ئەمەریکا مافی خۆیان بووە بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکانی سەر سەربازە ئەمەریکاییەکان لە ناوچەکە.
كاردانه‌وه‌كان له به‌رانبه‌ر پێشێلكاری له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق و به ئامانجگرتنی هه‌ولێر تا دێت فراوانتر ده‌بێت، به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پێیان وایه كه ده‌بێت سه‌لامه‌تیی گیانی سه‌ربازه‌كانیان له عێراق و كوردستان پارێزراو بێت، ئه‌مه‌ش پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه جۆرێك له گۆڕانكاری به‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی ئه‌مه‌ریكا بێت له ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت گۆڕینی ئاراسته‌ی مامه‌ڵه‌ی كۆشكی سپی له ته‌ماشاكردنی دۆخه‌كه‌وه بۆ هێرشكردن، كاردانه‌وه‌كان به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون، ''یەنس ستولتبریگ''، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی ڕایگەیاند، ژمارەی ڕاهێنەر و ڕاوێژكارە سەربازییەكان لە عێراقدا هەشت بەرانبەر (لە 500 بۆ 4000) زیاد دەكەن و، كاری ئەم ڕاهێنەر و ڕاوێژكارانەش لە دەرەوەی بەغدا دەبێت، ڕاشكاوانەتر لەو بنكە سەربازییانەی هاوپەیمانانیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆریستانی داعش دەبن كە یەكێكیان لە عەین ئەسەدی پارێزگای ئەنبارە و ئەوی دیكەشیان لە هەولێرە.
ڕووداوه‌كانی هه‌ولێر ئاراسته‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیشی گۆڕی، له 19ی ئابی 2021 له كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش و به‌رگری له ئه‌ڵمانیا، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به پێچه‌وانه‌ی دۆناڵد ترامپ قسه‌ی كرد، چونكه ترامپ پێشووتر باسی له‌وه كردبوو كه ده‌كشێنه‌وه له هاوپه‌یمانیی ئه‌تڵه‌سی باكوور (ناتۆ) و چاو ده‌خشێننه‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كانیان، به‌ڵام بایدن ڕایگه‌یاند: ''جارێكی دیكە ئه‌مه‌ریكا دەگەڕێتەوە بۆ پشتگیریی ناتۆ و بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی ترانس ئەتڵەتیك''. لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا بایدن پشتگیریی بۆ زیادكردنی هێزەكانی ناتۆ لە عێراقدا دەربڕی و بە كارێكی گرنگی لە قەڵەم ڕایشی گه‌یاند: ''به‌پێی مادده‌ی 5ی په‌یمانی ناتۆ ''هێرش بكرێتە سەر هەر ئەندامێكی ناتۆ، هێرشكردنە بۆ سەر كۆی دەوڵەتانی ناو هاوپەیمانییەكە، ئێمە لەبیرمانە چۆن دوای هێرشەكانی 11ی ئەیلوولی 2001 هەموو ناتۆ پشتگیریی ئەمەریكای كرد بۆ ڕووخاندنی ئیمارەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان''.
لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر، دووباره ئه‌گه‌ری زیندووكردنه‌وه‌ی به‌هێزی هاوپه‌یمانیی ئه‌مه‌ریكا و (ناتۆ) هه‌یه، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌ی كه (ناتۆ) ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له هه‌ولێر و بنكه‌ی (عین ئه‌سه‌د) له ئه‌نبار زیاتر بكات. فه‌ریق بابه‌كر زێباری، به‌رپرسی دیسكی سه‌ربازی له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر پێی بكرابایه، نه‌یده‌هێشت شتێكی ئاوا ڕووی بدایه كه به مووشه‌ك هێرش بكرێته سه‌ر هه‌ولێر، هه‌ندێك شت ڕوو ده‌دات له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانیشه، به‌تایبه‌ت هێرشه پارتیزانییه‌كان كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌وانیش تێ ده‌په‌ڕێت، ئه‌گه‌ر پێشووتر ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا زانیاریی هه‌بووایه ڕێگایان له مووشه‌كبارانی هه‌ولێر ده‌گرت، ئه‌م ڕووداوانه له (بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د) و (به‌له‌د) و ناوچه‌ی سه‌وزیش ڕوو ده‌ده‌ن، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه بوو كه كوردستان توانی ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كان ئاشكرا بكات و بزانێت كێن".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی (ناتۆ) له كوردستان، فه‌ریق بابه‌كر، گوتیشی: "(ناتۆ) بنكه‌یان له كوردستان هه‌یه، به‌ڵام ژماره‌یان زیاتر ده‌كه‌ن، چونكه ئێستا له ناحیه‌ی حه‌ریر و عه‌ین ئه‌سه‌د هەن، له ڕووی ژماره‌ی سه‌ربازیشه‌وه به هه‌مان شێوه ژماره‌ی سه‌ربازیان زیاد ده‌كات، چونكه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران خراپتر ڕه‌فتار ده‌كه‌ن، له‌م ڕۆژانه له كه‌نداو سه‌فیرێكی ئیسرائیلیان كوشتووه و ئه‌مه‌ش وای كردووه كه دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی بڕوات".
رایشی گه‌یاند: ''له‌و ناوچانه‌ی كه پێی ده‌ڵێن سنووری مادده‌ی 140 ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ی لێ جێگیر بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و ناوچانه ده‌بنه ئامانج و له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر سه‌نته‌ری شاره گه‌وره‌كانیش ده‌بنه ئامانج، بۆیه گرنگه به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت، پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن، چونكه دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ریكا و ئێران گرژییه‌كانیان زیاتر بووه و ئه‌مه‌ریكاش ته‌نازولی نه‌كردووه له‌سه‌ر پرسه‌كانی ئێران. ئێرانیش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆی و ئه‌مه وای كردووه كه دۆخی ناوچه‌كه ئارام نه‌بێت.''
بابه‌كر زێباری، ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: ''ئه‌گه‌ر مووشه‌كی گه‌وره ئاراسته‌ی كوردستان بكرێت له ڕێگای پاتریۆته‌وه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، به‌ڵام كاتیۆشای بچووك و دزه‌كردنیان له‌ناو سنووری كوردستان پلانی نوێتری ده‌وێت، ئه‌مه چاوەڕوان ده‌كه‌ین كه دووباره نه‌بێته‌وه.''
كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر جیاوازه، به‌شێك له شرۆڤه‌كارانی سیاسی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بێ هه‌ولێر وه‌ك ناوه‌ندێكی به‌هێزی دیپلۆماسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه تاكه شوێنه له عێراقدا دیپلۆماتكارانی تێدا پارێزراوە، به‌شێكی دیكه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌تی عێراق كه پرسی میلیشیاكان چاره‌سه‌ر بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه ببنه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق، بۆ ئه‌م پرسیاره‌ش، ده‌بێت سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وه‌ڵام بداته‌وه كه ئایا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه، یان نا."
هه‌رله‌م بارەیە‌وه، د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هه‌رێمی كوردستان نه‌ك ته‌نیا له عێراق، به‌ڵكو له ناوچه‌كه وه‌ك شوێنێكی ئارام هه‌موو پێكهاته‌كان ڕاده‌گرێت، جگه له خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، له سووریا و شوێنه‌كانی دیكه‌شه‌وه لێره په‌نایان ده‌درێت وه‌ك په‌نابه‌ر، كوردستان وه‌ك جێگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و پێگه‌یەی به‌هێز بووه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی حوكمڕانییەکەی به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌ڕوات و ئارامی و ئاسایشی دابین ده‌كرێت وای كردووه سه‌رنجی وڵاتان بۆ خۆی ڕاكێشێت. ئه‌م شوێنه ئارامه وای كردووه به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی دیكه‌ش له ناوچه‌كه له كوردستان ڕه‌نگ بداته‌وه."
ڕایشی گه‌یاند: "له‌باره‌ی زیاكردنی هێزی ناتۆ له كوردستان، به‌فه‌رمی هیچ به حكوومه‌تی عێراق نه‌گوتراوه، ئه‌وه بابه‌تێكه له ڕاگه‌یاندن باس كراوه، ئه‌گه‌ر بكرێت له هه‌ڵمه‌تی شه‌ڕی داعش ئه‌م كاره ده‌كرێت، چونكه له‌م دۆخه‌دا و له‌م ماوه‌یه‌دا شانه‌كانی داعش له ناوچه‌كه دیسان ده‌ستیان به چالاكی كردووه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییش ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی داعش زۆر به چڕی بكه‌ن."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه، له‌باره‌ی ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق، چونكه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به هێزه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق، به‌شیر حه‌داد ده‌ڵێت: "ئه‌وه شتیكه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق كراوه، ڕیككه‌وتنی عێراق ده‌توانێت بڕیار به‌پێی ڕێككه‌وتن بدات، بڕیاره‌كه له په‌رله‌مان دراوه، حكوومه‌ت پابه‌ند ناكات به جێبه‌جێكردنی، له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له نێوان حكوومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت له عێراق ده‌ربچن، یان چاره‌سه‌ری هه‌ر گرفتێك بكه‌ن."
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "زۆر گرنگه هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، ڕووداوه‌كانیش دووپاتیان كرده‌وه، بە نه‌بوونی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، ته‌نیا به سوپای عیراق ناپارێزرێن، ناوچه‌یه‌كی فراوان هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی سوپا، داعش له‌و ناوچانه چالاكیی خۆیان ده‌كه‌ن، زیاتركردنی چالاكیی داعش به هۆكاری نه‌بوونی پێشمه‌رگه‌یه له‌و سنوورانه، بڕیار هه‌بوو هێزی هاوبه‌ش هه‌بێت له‌و ناوچانه، به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی له دژی هه‌ولێر كرا هۆكارێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌نجام بدرێت و بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه."
ڕاپۆرتی كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




