سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان نیگه‌رانیی خۆی له دۆخی ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌رده‌بڕێت

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكیدا نیگه‌رانیی خۆی له دۆخی ناوچه جێناكۆكه‌كان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌رده‌بڕێت.
شه‌وی ڕابردوو، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان نووسیویه‌تی، "نیگه‌رانم له دۆخی ناوچه جێناكۆكه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا".
ئاماژه‌ی داوه، "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ بارودۆخێك بێته كایه‌وه، رێ به هه‌موو لایه‌ك بدات مافی ده‌نگدان و بانگه‌شه‌ی ئازاد و یه‌كسان و پێشبڕكێی هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا."




