٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی: ھیچ بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی ھاتوچۆ نەدراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دەرکردنی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ لە ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی رەتی کردەوە بڕیاری لەو شێوەیە درابێت و، بڕیاریشە ئەم هەفتەیە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە.

د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "ئەو دەنگۆیانەی بە ناوی وەزیری تەندروستی لەبارەی دەرکردنی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ بڵاو بوونەتەوە، دوورن لە راستییەوە، لە ئێستادا ھیچ بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی ھاتوچۆ لە ھەرێمی کوردستان نەدراوە".

حەوێزی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ھەر بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی ھاتوچۆوە بدرێت، ئەوا بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بڵاو دەکرێتەوە".

بڕیارە ئەم هەفتەیە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و، بڕیار و رێنمایی نوێ لەبارەی رەوشی تەندروستی و خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا دەربکات.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار