٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

راگەیاندنی پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ھونەرمەندی ناوداری كورد (محەمەدی ماملێ) دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەخۆشی لە  خانەوادەی ھونەرمەندی ناوداری كورد (محەمەدی ماملێ) دەكات.

بەڕێزان خانەوادەی ھونەرمەندی ناوداری كورد (محەمەدی ماملێ)   

خەمبار بووین بە بیستنی ھەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (ئامینە مەولوودیان) ھاوژینی ھونەرمەندی گەورەی گەلەكەمان خوالێخۆشبوو (محەمەدی ماملێ).

بەم بۆنە خەمناكەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەكەتان و تەواوی كەسوكار و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین سەبووری بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انا للە وانا الیە راجعون.

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار