مه‌سرور بارزانی: بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەکەم

هەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتێکیدا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر رایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی وردیان لە هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر دەستپێکردووە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەکەم، داوا له كوردستانییان دەکەم ئارام بن".
ئاماژەی بە ئەوەش داوە: "هێزه ئەمنیەکانمان لێکۆڵینەوەیەکی وردیان ده‌ستپێكردووه و له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی له په‌یوه‌ندیدام بۆ هه‌ماهه‌نگیی پێویست بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه".




