٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ لە ھەولێر بە سەرمایەی ٢٠٠ملیۆن دۆلار مۆڵەتی ئەنجامدانی پڕۆژە دراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info - بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی ھەولێر گوتی، ئەمساڵ خەڵکێکی زۆر داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی بەڕێوەبردنی پڕۆژە و تەنھا لەمساڵدا حەوت مۆڵەت بە سەرمایەی ٢٠٠ملیۆن دۆلار دراوە کە پڕۆژەی جۆراوجۆرن و لە ھەموو بوارەکانن؛ وەکو پیشەسازی و کشتوکاڵ و بازرگانی و پەروەردە.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای ھەولێر حەوت مۆڵەتی پێدانی پرۆژە بە وەبەرھێنەران بە سەرمایەی ٢٠٠ملیۆن دۆلار دراوە و، ساڵی ڕابردووش ٣١ مۆڵەتمان داوە بە سەرمایەی ملیارێک و ٦٠ھەزار دۆلار."

گوتیشی: "مۆڵەتەکان دراون و کە ڕێکارەکان تەواو بن دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت."

سامان عارەب گوتیشی: "پڕۆژەکان بریتین لە پیشەسازی و بازرگانی و کشتوکاڵ و کۆمەڵگەی پەروەردەیی و یەکێک لە پڕۆژەکان ستراتیژییە کە پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمە و پڕۆژەیەکی گرنگە لە ناوچەی شەمامک بەڕێوە دەچێت و لەساڵی داھاتوو تەواو دەبێت."

عارەب ڕوونیشی کردەوە: "جگە لەو مۆڵەتانەی داومانە، ئەمساڵ خەڵکێکی زۆر دێت سەردانمان دەکات بۆ ئەوەی مۆڵەتی پێ بدرێت بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژە لە سنووری پارێزگای ھەولێر و ئێمەش ھەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەین."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار