٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕۆژبەیانی: داوامان کردووە ڕێککەوتنی ئەمنی بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکان بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەھۆی مەترسییەکانی داعشەوە مەترسیی گەورە بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکان پەیدا بووە و سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانیش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە دانوستانداین لەگەڵ شاندی حکوومەتی ھەرێم بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی و ئاساییکردنەوەی ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکان.

جوان ڕۆژبەیانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێرشەکانی داعش ھێدی ھێدی دەستیان پێ کردووەتەوە و ناوچە کوردستانییەکانیش  ئامانجیانە، چونکە تا ئێستا لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵییەوە ھیچ ھەنگاوێک بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی ئەو ناوچانە نەنراوە، بەغدا ئامادە نییە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان چ بە ڕێککەوتن بێت، یان بەپێی دەستووری ھەمیشەییی عێراق کار لەسەر ئاساییکردنەوەی ڕەوشەکە بکات.''

سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان دەشڵێت: "بەداخەوە لە ئەنجامی نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لە ڕێگەی دانوستانەوە و شڵەژاویی ڕەوشەکەش ھۆکارێکی دیکەیە بۆ ئەوەی داعش بەھێز بێت لە عێراقدا."

ڕۆژبەیانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئێمە لە لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان لە دانوستانداین لەگەڵ شاندی ھەرێمی کوردستان تایبەت بە ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکان، کە ھەرچی زووە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە ئەمنیەی لەبارەی ناوچە کوردستانییەکان کراوە، نابێت بەھۆی بابەتی مووچەوە پرسی خاک و نیشتمان پشتگوێ بخرێت کە ئەوە ئامانجی بەغدایە."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار