سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه

هەولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، به‌ڕێز ماتیوو توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق دووپاتى كرده‌وه كه دواى ده‌ستبه‌كاربوونى ئیداره‌ى تازه له واشنتۆن، ئه‌مه‌ریكا به گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى له ناوچه‌كه و جیهان به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه وێڕاى كه‌موكوڕییه‌كان، له سى ساڵى ڕابردوودا هه‌رێمى كوردستان نموونه‌ى ئه‌زموونێكى سه‌ركه‌وتووى نیشان داوه و ده‌كرێت زیاتر سوود له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2021/1/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماتیوو توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر به‌ڕێز ڕۆب واڵه‌ر به‌شدار بوو، بره‌ودانى زیاتر به هاوبه‌شى و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كان تاوتوێ كرا و جه‌خت له گرنگیى هاوكاریى ئاژانسه‌كانى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ئاژانسى ئه‌مه‌ریكى بۆ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى و ئاژانسه‌كانى دى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره‌كانى كارگێڕى و ته‌كنیكى و یارمه‌تیدانیان له پرۆسه‌ى چاكسازیدا كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ریكى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرا و جه‌خت له گرنگیى ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار و كه‌شێكى هانده‌رانه بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى بیانى له وڵات كرایه‌وه به‌تایبه‌تى له‌ڕووى یاسایى، دادوه‌رى و بانكدارییه‌وه تاكو بتوانن له هه‌موو بواره‌كاندا سوودێكى زیاتر له سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ریكى و بیانى به‌گشتى ببینن.
دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق، گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و كرده‌وه‌كانى داعش و گرنگیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه، به‌رده‌وامیى پشتیوانیى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌وشى پێكهاته‌كان و ئاواره و په‌نابه‌ران، پێویستیى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان، گرنگیى پاراستنى ئازادیى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ڕاده‌ربڕین له هه‌رێمى كوردستان و چه‌ندین بابه‌تى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.




