سبه‌ى پەرلەمان لەگەڵ دەزگای ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبێتەوە
__2021_01_27_h19m55s37__HK.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان دەڵێت، ''وه‌كو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى بۆ یه‌كده‌نگیى كورد له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى هه‌موو حیزبه‌كانمان بانگهێشت كردووه له‌سه‌ر ئاستى به‌رپرسى یه‌كه‌مى ده‌زگا بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ى پێنجشه‌ممه له په‌رله‌مان كۆ بینه‌وە."
جوان ڕۆژبەیانی، تایبه‌ت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وه‌كو لیژنه دواى ده‌رچوونى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه جیاوازه له‌گه‌ڵ یاساكانى پێشوو، بازنه‌كان بچووك كراونه‌ته‌وه، له هه‌مان كات ڕه‌وشى ناوچه كوردستانییه‌كان ئێستا له بارودۆخێكى ناهه‌مواردایه و هه‌ڵبژاردنیشى تێدا بەڕێوه بچێت ڕێژه‌ى كورد به شێوه‌ى خۆى نابێت، بۆیه وه‌كو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى، ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى هه‌موو حیزبه‌كانمان بانگهێشت كردووه له‌سه‌ر ئاستى به‌رپرسى یه‌كه‌مى ده‌زگا بۆ په‌رله‌مانى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ى پێنجشه‌ممه، سەعات 11ى پێشنیوه‌ڕۆ كۆ ببینه‌وه ".
سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان دەشڵێت: "بڕیاره ته‌واوى حیزبه‌كان به‌شدار بن، هه‌ندێك له حیزبه‌كان ئه‌گه‌ر كورسیشیان نه‌بێت هه‌ر به‌شدار ده‌بن له و دانیشتنه، بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى حیزبه‌كانى تر بن، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، سه‌رۆك و جێگر و سكرتێرى په‌رله‌مان ئاماده ده‌بن ".
رۆژبەیانى له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه زیاتر گوتى: "له كۆبوونه‌وه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ین كه حیزبه‌كانى به‌شدار له هه‌ڵبژاردن له دانانى لیست و قه‌واره‌ى هه‌ڵبژاردن یه‌كده‌نگ بن و هاوكارى یه‌كترى بن، داوایان لێ ده‌كه‌ین له‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ماهه‌نگ و یه‌كده‌نگ بن ئه‌گه‌ر یه‌ك كاندیدیشیان هه‌بێت وه‌كو حیزبه كوردستانییه‌كان كۆك بن له‌سه‌رى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى كوردان به‌فیڕۆ نه‌ڕوات، ئه‌مه‌ش ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت".
نه‌شوان به‌رزنجى




