ئه‌مرۆ هه‌ینى په‌رله‌مانى كوردستان ته‌واوى پرۆژه یاسای بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانى په‌سندكرد

KTV ...
سه‌عات 4ی سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 15/2/2013 به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئاماده‌بوونی د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره جێگری سه‌رۆكی پهرلهمانو فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (49)ی ئاسایی خولی گرێدانی یه‌كه‌م ساڵی چواره‌م له‌خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
دوای ئه‌وه‌ی له‌دانیشتنی دوێنێ شه‌ودا ماده‌ی 37ی پڕۆژه یاسای بودجه په‌سندكراو دواتر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پێشنیازی زیادكردنی ماده‌یه‌ك كرا كه‌تیایدا داوای هاوتاكردنی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ههرێمو حكومه‌تی فیدرالی ده‌كات، لیژنه‌ی یاسایی-یش بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ماده‌كه له‌ڕووی یاساییه‌وه داوایانكردبوو كهكاتیان پێبدرێت، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌وته‌یه‌كی كورتدا رایگه‌یاند: " دیاره دوێنێ دانیشتنه‌كه‌مان دواخست بۆ ئه‌مڕۆ چونكه كۆمه‌ڵێ موشتهرهكات هه‌بوو له‌نێوانی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ به‌یانیش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه دانه‌نیشتین دیاره گه‌یشتوینه‌ته نه‌تیجه‌یه‌كی باش‌و هه‌روه‌ها پڕبه‌دڵ ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌ین چونكه ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ته‌كه‌مانه، بۆیه ئێستا رێگه ده‌ده‌ین به‌لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆئه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی كه‌له‌سه‌ری رێككه‌وتوون بیخوێنێته‌وه".
دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه ئه‌و مادده تازه‌یه خوێندرایه‌وه كه له‌پێشه‌كیه‌كه‌یدا هاتبوو "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان نوێنه‌ری سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا به‌مه‌به‌ستی پێداچوونهووه بهپێشنیارهكانی مادده‌ی (5) پێنجه‌می یاسای بوودجه، پاش گفتوگۆ گه‌یشتن به‌وه‌ی ماده‌یه‌كی یاسایی زیاد بكرێت بۆ ئه‌م خه‌رجی و ته‌رخانكراوانه‌ی لای خواره‌وه:
1. زیادكردنی بڕی 40 چل ملیار دینار بۆ سه‌ر ته‌رخانكراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌مه‌به‌ستی پێدانی بهخشێنێك بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كهمووچهكانیان له 600 هه‌زار دینار كه‌متره.
2. قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌و هاوتاكردنی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌ك هاوتاكانیان له‌هێزه‌كانی سه‌ربازی له‌عیراقی فیدرال پاش وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موو مافه داراییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیی عیراقدا. به‌پێی یاسا.
3. زیادكردنی بڕی 10 ده ملیار دینار بۆ ته‌رخانكراوی وه‌زراه‌تی كاروباری شههیدانو ئه‌نفالكراوان و دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان.
4. ته‌رخانكردنی بڕی 20 بیست ملیار دینار بۆ ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و لاوان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره 14ی ساڵی 2012ی تایبه‌ت به‌ناساندنی شاری سلێمانی به‌پایته‌ختی رۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان.
5. زیادكردنی بڕی 5 پێنج ملیار دینار بۆ سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوكاریكردنی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان كه‌ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامیان له 49% زیاتره.
6. پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی كارمهندانو خانه‌نشینان له‌هه‌رێم هاوتا بكات به‌مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی هاوتاكانیان له‌حكومه‌تی فیدرالی به‌پێی یاسا بهمهرجێًك نه‌بێته كه‌مبوونه‌وه‌ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی كارمهندانو خانه‌نشینیان، به‌ده‌ر له‌وانه‌ی له‌ماده‌ی 30ی ئه‌م یاسایه‌دا ناویان هاتووه.
7. ته‌رخانكردنی بڕی 10 ده ملیار دینار بۆ سه‌ندوقی شێرپه‌نجه له‌هه‌رێم ژماره 11ی ساڵی 2012.
8. زیادكردنی بڕی 3 سێ ملیار دینار بۆ ته‌رخانكراوه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان.
9. زیادكردنی بڕی 5 پێنج ملیار دینار بۆ ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌ی زیانیان لێكه‌وتووه.
10. زیادكرنی بڕی 3 سێ ملیار دینار بۆ ته‌رخانكراوه‌كانی ده‌سته‌ی پاراستنی ژینگه‌و ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان به‌مشێوه‌یه:
· بڕی 2 دوو ملیار دینار بۆ ده‌سته‌ی پاراستنی ژینگه.
· بڕی 1 یه‌ك ملیار دینار بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان.
11. پاڵپشتی دارایی بانكه‌كان بۆ دوانه‌كه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشینان.
12. پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی هه‌مواركردنی یاسای ماف‌و ئیمتیازاتی خانه‌واده‌ی شههیدانو ئه‌نفالكراوان ژماره (9 ) ساڵی 2009 پێشكه‌ش بكات به‌جۆریك گونجاوبێت له‌گه‌ڵ تێكۆشانی ئه‌وان.
13. زیادكردنی بڕی 10 ده ملیار دینار بۆ ته‌رخانكراوی وه‌زاره‌تی شههیدانو ئهنفالكراوام بۆ پالپشتی مووچه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ی مووچه‌یان له 600 شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار كه‌متره.
14. له‌سه‌ر پهرلهمانو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته یاساكانی (ئه‌نجومه‌نی راژه، دیوانی چاودێری، ده‌سته‌ی نه‌زاهه) له‌ماوه‌ی خولی گرێدانی دووه‌می ساڵی 2013 دا بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
15. پێدانی ده‌رماڵه‌ی شیاو بۆ مامۆستایانی ئاینی ( پێشنوێژ، وتارخوێن).
16. پێویسته حكومه‌ت به‌بریارو رێنماییه‌كانی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و بیمه‌ی بێكاریدا بچێته‌وه له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری.
له‌گه‌ل ئه‌م راسپارده‌یه:
- حكومه‌تی هه‌رێم بره پاره‌یه‌ك ته‌رخان بكات بۆ مه‌به‌ستی زیاتر گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی گه‌شتیاری پارێزگای هه‌ولێر بۆ ئاماده‌كاری وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاری بۆ سالی 2014.
دواتر مادده‌كه‌و راسپارده‌كه به‌م شێوه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.
پاشان مادده‌كانی (38 و 39 و 40 و 41 ) كه ده‌چنه به‌شی حوكمه كۆتاییه‌كان به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامان په‌سه‌ندكران ته‌نها مادده‌ی 39 نه‌بێت بهزۆرینهبوو. پاشان هۆكاره پێویسته‌كان خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.
دواتر سه‌رجه‌م یاساكه به‌و مادده زیاده‌ی ده‌نگی له‌سه‌ردراو راسپاردهكهو هۆكاره‌كانی ده‌رچواندنی یاساكه‌ش هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی 61 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 32 ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.
به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستخۆشیی له‌هه‌مووان كرد‌و رایگه‌یاند: " هه‌موو كه‌س مافی هه‌یه بودجه موناقه‌شه بكات، رای خۆی بڵێت، چونكه ئه‌مه قووتی خه‌ڵكه، جا ئه‌و رهئیانهی كهموعارهزهش بووبێ یان ته‌ئیدیش بێ بۆ بودجه‌كه یان موناقه‌شه‌كردنی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بودجه‌كه بووه‌و نیه‌تی باشی بووه" هه‌روه‌ك داوای لێ‌كردن وه‌ك كه‌سی یه‌كتری هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌نێوانیان روویداوه له‌كاتی گفتوگۆكردنی بوودجه‌دا لههۆلهكه جێی بهێلن و وتی: من پێش هه‌مووتان داوای لێبووردن له‌هه‌مووتان ده‌كه‌م چونكه هه‌موومان رۆله‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ین، له‌خزمه‌تی ئه‌م میلله‌ته‌ین داواشی كرد هه‌موو له‌به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ته‌كه‌مان كار بكه‌ین.
د. ئه‌رسه‌لان بایز به‌بۆنه‌ی په‌سندكردنی بودجه پیرۆزبایی له‌میلله‌ته‌كه‌مان كرد‌و هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشیی له‌هه‌مووان كرد به‌تایبه‌تی لیژنه‌كانی كاروباری یاسایی‌و دارایی‌و ئابووریی په‌رله‌مان كه‌زۆر ماندووبوون، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیی له‌سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كرد‌و سوپاسی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ ئامادهبوونیانو هاوكاركردنیان له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ پهرلهمانو لیژنه‌كاندا.
پاشان وه‌زیری دارایی‌و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێم له‌وته‌یه‌كیدا به‌م بۆنه‌یه‌وه سوپاسی سه‌رۆكایه‌تیی پهرلهمانو لیژنه‌كانی كاروباری یاسایی‌و دارایی‌و ئابووری‌و سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی پهرلهمانو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كرد بۆ رهخنهكانیانو بۆچوونه‌كانیان‌و رێنماییهكانیانو رایگه‌یاند: " ئێمه ئینشائه‌ڵا ئیستیفاده‌ی باشی لێئهكهینو بهڵێنیشئهدهین ئه‌وه‌ی له‌یاساكه‌دا هاتووه وه‌كو خۆی بتوانین جیًَبهجێی بكه‌ین".
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووباره سوپاسی هه‌موولایه‌كی كرد‌و به‌مجۆره كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.
پێویسته بوترێت پرۆژه یاسای بودجه رۆژی 25/12 له‌دانیشتنی ژماره 34 خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆكراو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاساكه‌ش له23 /1/2013 ده‌ستیپێكرد، كه پێشتر ماوه‌ی 27 رۆژ لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كاریان له‌سه‌ر كردبوو و له‌ماوی ر(13) دانیشتن‌دا كه‌زۆربه‌ی دانیشتنه‌كان به‌یانی و ئێواره به‌رێوه‌ده‌چوون، په‌سه‌ندكرا .




