٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە سەرەتای مانگی داھاتوو تۆماری دەنگدەران نوێ دەکرێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوو تۆماری دەنگدەرانی عێراق نوێ بکرێتەوە و بەرپرسێکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت، پێویستە دەنگدەران سەردانی بنکەکان بکەن بۆ نوێکردنەوەی تۆماری ناوەکانیان.

عەبدولڕەزاق موشیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ھەولێری کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆمسیۆنی باڵا بڕیاری داوە بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و پڕۆسەکە لە ڕۆژی ٢ی مانگی داھاتوو بەڕێوە دەچێت و ماوەی مانگێک دەخایەنێت، نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران ھەموو دەنگدەرانی عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە."

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ھەڵبژاردنەکان لە ھەولێر گوتیشی: "ئەو کەسانەی بەشدارییان لە بایۆمەتریی دەنگدان کردووە و کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووە لەگەڵ ئەوانەی بەشدارییان لە پڕۆسەی بایۆمەتری نەکردووە پێویستە سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ ئەوەی کارتەکانیان وەربگرن و ئەوانەیشی بایۆمەترییان نەکردووە دەخرێنە نێو تۆماری دەنگدان".

عەبدولڕەزاق موشیر ڕوونی کردەوە: "داو لە ھاووڵاتییان و دەنگدەران دەکەین بەشداری بکەن لە پڕۆسەکە، چونکە لە کاتی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران ھەرکەسێک کارتی نوێی دەنگدانی نەبێت، یانیش بەشداریی پڕۆسەی بایۆمەتریی دەنگدانی نەکردبێت لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق مافی بەشداریکردنی نامێنێت".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار