٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ شاندێكى پارێزگاكانى عێراق كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان جه‌ختى له‌ گرنگیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه‌ و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى زیاترى كارى بۆ كه‌رتى تایبه‌ت له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ پێویست زانى تاكو بتوانێت به‌ شێوه‌یه‌كى فراوانتر و كاراتر به‌شدارى له‌ په‌ره‌پێدان و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وڵات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بگێڕێت.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2020/12/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ شاندێكى لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگیى پارێزگاران و پارێزگاكانى عێراق كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان پارێزگارانى به‌غدا، واست و دیوانیه‌ و ژماریه‌ك له‌ به‌رپرسانى كارگێڕیى ئه‌و پارێزگایانه‌ پێكهاتبوو و بۆ به‌شداریى له‌ وۆركشۆپێكى ئاژانسى ئه‌مه‌ریكى بۆ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى USAID له‌ هه‌ولێر، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه‌.

له‌ دیدارێكدا دۆخى خزمه‌تگوزارییه‌كان و كار و پڕۆژه‌كان له‌ پارێزگاكانى عێراق و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پاریزگاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگه‌ى لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگیى پارێزگاران و پارێزگاكانى عێراقه‌وه‌ تاوتوێ كرا و تیشک خرایه‌ سه‌ر ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ى له‌ ڕووى كارگێڕى و دارایییه‌وه‌ دێنه‌ به‌رده‌م ئه‌نجامدانى كار و پڕۆژه‌كان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و شاندى میوان هاوڕا بوون كه‌ پارێزگاكان، پێویستییان به‌ شۆڕكردنه‌وه‌ى زیاترى ده‌سه‌ڵات و پێدانى ده‌رفه‌تى زیاتره‌ به‌ كه‌رتى تایبه‌تى بیانى و ناوخۆیى تا بتوانن له‌ هه‌موو بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى و كار و پڕۆژه‌كاندا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن و بۆ ئه‌مه‌ مه‌به‌سته‌ ده‌بێ له‌ڕووى یاسایى و كارگێڕییه‌وه‌ پشتیوانى و ئاسانكاریى زیاتریان بكرێت و هان بدرێن، هه‌روه‌ها شاندى میوان سه‌رسامیى خۆیان به‌ ئه‌زموونى كه‌رتى تایبه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و هیوایان خواست سوودى لێ ببینن.

هەواڵی پەیوەندیدار