٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاکەمین نەجاڕ: هەولێر و بەغدا لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ دەگەنە رێککەوتن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دانوستان لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بەردوامە و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتیش دەڵێ، هەردوولا لەبارەی کێشەکانەوە دەگەنە ڕێککەوتن.

کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو شاندەی سەردانی بەغدای کردووە شاندی حکوومەتە، چونکە کێشەکان تەکنیکین، لەبەر ئەوەش کاری حکوومەتە دانوستان بکات بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن و بگەنە ڕێککەوتن".

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەشڵێت: "هەرێمی کوردستان و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتن و پشکی هەرێمی کوردستان لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 دیاری دەکرێت".

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار