٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی كوردستان میوانداریی سێ وەزیر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی وەرنەگرتنی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی لە زانكۆ و پەیمانگاكان، ئەمڕۆ لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی میوانداریی سێ وەزیر دەكات، بۆ ئەوەی كێشەی ئەو قوتابیانە چارە بكرێت.

جیھاد حەسەن، ئەندامی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەمڕۆ سێ وەزیر میوانداریی لیژنەی ئێمە دەكرێن، كە ئەوانیش وەزیری پەروەردە و ئەوقاف و خوێندنی باڵان بە مەبەستی زانینی هۆكاری وەرنەگرتنی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی لە زانكۆ و پەیمانگاكان".

حەسەن گوتیشی: "ئێمە پێمان وایە ستەمیان لێ كراوە، چونكە زۆرینەی قوتابیانی وەرگیراو لە بەشەكانی زانستی و وێژەیین كە پێویست بوو قوتابیانی ئایینیش وەربگیرێن، بۆیە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیرەكان گفتوگۆ دەكەین بۆ ئەوەی چارەسەرێكیان بۆ بدۆزینەوە و غەدریان لێ نەكرێت، چونكە ئەمانە لە دواڕۆژدا دەبنە مامۆستای ئایینی، لەبەر ئەوەی بەپێی ئاماری بەردەستی ئێمە تەنانەت ١٠%ـی قوتابیانی ئایینی وەرنەگیراون".

ناوبراو ڕوونیشی كردەوە، ئەمەر كارێكی باش نییە و مامۆستای ئایینی كەم دەبێت و قوتابیان ناچار دەبن ڕوو بكەنە شارەكانی عێراق و دەرەوەی وڵات بۆ خوێندنی ئیسلامی.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار