٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و یەکێتی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌شاری هه‌ولێر له‌باره‌گای سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بونى نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی  بافڵ تاڵەبانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی  و شاندی یاوه‌ری ده‌ستی پێكرد

كۆبوونه‌وه‌ى پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی باڵا ده‌ستی پێكرد و به‌پێی زانیارییه‌كان تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو پارت و ڕه‌وشی ناوخۆی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەن، شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەرۆکایەتی دەکات، پێکهاتوون لە رزگار عەلی، شاڵاو عەلی عەسکەری، سۆران شەهید جەمال تاهیر و دکتۆر خەسرەو گوڵ محەممەد.

شاندی پارتیش پێکهاتوون لە، هۆشیار زێباری، مەحموود محەممەد، عەلی حوسێن و دڵشاد شەهاب. 

هەواڵی پەیوەندیدار