مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر دادەنێت

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/2 کاتژمێر 11:00 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای هەولێر بەڕێوە دەچێت.
بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیەکی ستراتیجی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە بواری کشتوکاڵ بە ئاراستەی دابینکردنی ئاسایشی خۆراک. لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا، ساڵانە پێنجسەد هەزار تەنی گەنمی جووتیاران وەردەگیرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، چەندین سایلۆ و کارگەی تایبەت لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن و بەم هۆیەوە، هەزاران هەلی کار بۆ دەرچووانی کۆلێجی کشتوکاڵ دەرەخسێت.




