٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 2020/10/27 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارجن کۆبیاک باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی پۆڵەندا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.

باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و یارمەتیدانی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە دا کە لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، کار بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات دەکەین و گرنگیی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەدەین، بە تایبەتی کە هەرێمی کوردستان دەرفەتی ئەوەی هەیە لە بواری کشتوکاڵییەوە ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ هەموو عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار