٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/14 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەکە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاوتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرا لەسەر بنەمای دەستوور.

باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ ڕێککەوتنامەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال دەربڕی وەک بنەمایەک بۆ سەقامگیریی و ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

سەرۆکی حکوومەت، تیشکی خستە سەر بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری.

هەواڵی پەیوەندیدار