٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەستی پێ‌ كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، لە شاری هەولێر كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەستی پێ‌ كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر دەستی پێ‌ كرد.

لە كۆبوونەوەكە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و سەرجەم وەزیرەكان ئامادەن.

ناوەڕاستی ئەو هەفتەیە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و چەند وەزیرێك سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد، چەند پرسێكی تایبەت بە دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان و ناوچە كێشە لەسەرەكان و پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان ڕوون كردەوە. 

هەواڵی پەیوەندیدار