٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شوێنی كرمانج عیززەت، ھەڵگورد نەجیب وەك قایمقامی سۆران هەڵدەبژێردرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر كۆدەبێتەوە و تێیدا دەنگ لەسەر كاندیدی قایمقامی نوێی سۆران دەدرێت.

عەلی رەشید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر كۆدەبێتەوە و تێیدا دەنگ لەسەر كاندیدی قایمقامی نوێی سۆران دەدرێت، چونكە پارێزگای ھەولێر بە نووسراو ناوی كاندیدێكی بۆ ئەنجومەن رەوانە كردووە و گۆڕانكاڕی لەو پۆستەدا دەكرێت.

رەشید گوتیشی، لە شوێنی كرمانج عیززەت، ھەڵگورد نەجیب وەك قایمقامی نوێی قەزای سۆران هەڵدەبژێردرێت و دەستبەكار دەبێت.

ھەڵگورد نەجیب لە ساڵی ١٩٧٣لە ناحیەی دیانا لە دایك بووە و لە وەزارەتی پێشمەرگە وەكو ئەفسەر دەوامی كردووە و دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری قوتابخانەكانی كامبریجە لە ھەرێمی كوردستان. ناوبراو لە لەندەن بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانستی كۆمپیۆتەر وەرگرتووە و لە سویدیش ماستەری لە سیستمی كۆمپیۆتەر و ئینتەرنێت بەدەست ھێناوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار