٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەفتەی داھاتوو وادەی دانیشتنی پەرلەمان بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەت دیاری كرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی وادەی دانیشتنی تایبەت بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەت كۆبووەوە، كە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو رۆژێك دیاری بكرێت و لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی سێ تەوەر دەكرێت، ئەوانیش چاكسازی و پەیوەندیی ھەرێم و بەغدا و پەتای كۆرۆنان.

مونا قەھوەچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بەپێی مادەی ٦٦ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی حكوومەت دەتوانێ داوا لە پەرلەمان بكات و بۆ بابەتێكی گشتی لەگەڵ پەرلەمانتارەكان و خەڵكی كوردستان گفتوگۆ بكات و ئێمەش دوێنێ لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەماندا بڕیارمان دا رۆژێك دیاری بكەین بۆ ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەت، كە خۆی داوای كردبوو".

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: "سەرۆكی حكوومەت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی سێ پرس دێتە پەرلەمان، ئەوانیش بریتین لە پەتای كۆرۆنا و پەیوەندیی ھەرێم و بەغدا و چاكسازی، واتا ئەو دانیشتنە دیاری دەكرێت و وتارێك دەدات و گفتوگۆش دەكرێ و بە ھیچ شێوەیەك مافی پرساندن و لێسەندنەوەی متمانەی تێدا نییە لە سەرۆكی حكوومەت و بابەتێكی گشتی دەبێت، كە پەرلەمانتارانیش لە چوارچێوەی ئەو سی پرسەدا دەتوانن گفتوگۆ بكەن".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار