٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە شاندێكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان، سەردانی بەغدا بكات، ئەندامێكی لیژنەكەش دەڵێ، مەبەست لە سەردانەكە، راگرتنی تەعریب و داگیركارییە لە ناوچە كوردستانییەكان.

روبینە تیاری، ئەندامی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "شەپۆلێكی تەعریب و داگیركاری لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە و دیارە تا دێت داگیركاری و تەعریب روو لە ھەڵكشانە و ھیچ سنوورێكی نەھێشتووەتەوە و بە پیلان كار بۆ تێكدانی رەوشی ئەو ناوچانە دەكرێت، بە تایبەتی ھێنانی عەرەبی شۆڤێنی بۆ گوند و ناوچە كوردنیشینەكان".

ئەو ئەندامەی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان دەشڵێت: "رۆژانە داگیركاری بەردەوامە و دەیانەوێ زەویی كورد داگیر بكرێت لە زۆر ناوچە، بەداخەوە ئیدارەی ئەو ناوچانەش بێدەنگە لە ھەمبەر پیلانی داگیركاری و تەعریب".

تیاری، هەروەها جەختیشی كردەوە: "لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان دەمێكە لە ھەوڵدایە بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ داگیركاری و تەعریب دابنرێت و بڕیاریشە شاندێكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان سەردانی بەغدا بكات، بێگومان ئامانجی سەردانەكەمان بۆ ئەوەیە حكوومەتی فیدڕاڵ ئەركی یاسایی و دەستووریی خۆی جێبەجێ بكات بۆ راگرتنی تەعریب و داگیركاری، ھەروەھا بە ھەماھەنگی لەگەڵ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا، كێشەی ئەو ناوچانە چارەسەر بكرێت".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار